سەرەکی » ئاراستە » باوكی هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخپەڕە 27

ویلیه‌م هۆگارث William Hogarth

باوكی هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخ

ئا : كاریكاتۆر

هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخ له‌پڕدا دروست نه‌بووه‌ به‌ڵكو ده‌رئه‌نجامی ئه‌زموونی سوارچاكان و بلیمه‌ت و به‌ تواناكانی ئه‌م هونه‌ره‌ بوو،هونه‌ری كاریكاتێری به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتێكی چه‌ند سه‌ده‌ی به‌سه‌ر برد له‌ ئه‌وروپادا،سه‌رهه‌ڵدانی له‌ ئیتاڵیا دا بووودواتر گوزه‌رێكی به‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیادا كرد،دواتر له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا دا گیرسایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه‌ له‌سه‌رو به‌ندی شۆڕشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا و سه‌رهه‌ڵدانی ریسانس و ده‌ركه‌وتنی هونه‌ری كاریكاتێر وه‌كو چه‌كێكی كاریگه‌ر له‌ تێكشدانی كه‌ساه‌تی نه‌یارو روخاندنی وره‌ی به‌رامبه‌ر رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا،ئه‌مه‌ وایكرد كه‌ ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ق بكات و ده‌ست له‌ هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی كه‌نیسه‌ نه‌پارێزێت به‌ هێما پیرۆزه‌كانیشانه‌وه‌ تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌نیسه‌ فه‌توای به‌ حه‌رام بوونی كاریكاتێر ده‌ربكات،دواتر كه‌ ده‌ركی كرد به‌وه‌ی هێزی كاریكاتێر له‌وه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ دركی پێ كردبوو ناچار بوو بۆ خۆڕاگرتن به‌رامبه‌ر چاڵاوی كه‌مه‌رشكێنی ریسانسگه‌رییه‌كان هه‌ان چه‌ك به‌ كاربهێنێت و ده‌ستی كاریكاتێریستانی نزیك به‌ خۆی كرده‌وه‌ و فه‌رمانی پێكردن ئه‌وانیش ده‌ست له‌ كه‌س نه‌پارێزن.شۆڕشی ریسانس و وڵاتی فه‌ڕه‌نسا خاڵی وه‌رچه‌رخاندنی هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخ بوو له‌گه‌ڵ دروستبوونی سه‌رده‌می چاپخانه‌و چاپه‌مه‌نی ئیدی بنه‌ماكان ورده‌ ورده‌ ره‌گیان داده‌كوتی و روخساری ئه‌م هونه‌ره‌ روونتر ده‌بۆیه‌وه‌،پرژی ئه‌م شۆرش و جه‌نگ و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌ سنووری به‌ هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌ر تێپه‌ڕاندو له‌ وڵاتی ئینگلترا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌قی به‌ست و ئیدی به‌ ته‌واوه‌تی پایه‌و بنه‌مای هونه‌ریی كاریكاتێری هاوچه‌رخ بونیادنرا.

یه‌كێك له‌ بونیادنه‌ران و باوكانی دیاری هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخ بوون،ویلیه‌م هۆگارث ی گه‌وره‌ كاریكاتێریستی وڵاتی ئینگلته‌را بوو،( ویلیه‌م هۆگارث 1697-1764 )ی شێوه‌كار و چاپگه‌رو ره‌خنه‌گری كۆمه‌ڵایه‌تی، دیارترین سوارچاكانی هونه‌ری كاریكاتێری هاوچه‌رخن له‌ دوای دروستبوونی له‌سه‌ر ده‌ستی برایانی كاراتشی له‌ وڵاتی ئیتاڵیا،هه‌روه‌ها هۆگارث یه‌كێكه‌ له‌ پڕ به‌رهه‌مترین هونه‌رمه‌ندانی قۆناغی خۆی له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكادا،هۆگارث یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێری بوو كه‌ ده‌ستی بردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری ئه‌خلاقی له‌ نێو جه‌ماوه‌ردا له‌ رێگه‌ی كاریكاتێره‌كانی چی تابلۆی ته‌واو بن یاخود هه‌لكۆڵراوه‌كانی،كه‌ هاوشێوه‌ی وتارێك بوون له‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ دیارده‌ قێزنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینگلیزی و به‌شێوه‌ی چێرۆك ده‌یانی كێشاو زۆربه‌ی جاریش شێوزای زنجیره‌یی له‌ بابه‌ته‌كانیدا په‌یره‌و ده‌ركد.

له‌ 1745 هۆگارث هێرشێكی بێ به‌زییانه‌ی دژ به‌ چینی بۆرژوازه‌كان ده‌ستپێكرد وه‌كو تابلۆی (هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر مۆده‌)،هۆگارث هه‌ر به‌ شێوه‌كاری و كاریكاتێر نه‌وستاو به‌ڵكو په‌نای برده‌ به‌ر نووسینیش بۆ ده‌ربڕینی راوبۆچوونی هونه‌ریی خۆی،له‌ ساڵێ 1753 لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌ ژێر ناونیشانی ( شیكاری جوانگه‌رایی) بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ شیكارییه‌ك بوو له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی هۆگارث له‌سه‌ر جوانی .

1754 كۆمه‌ڵێ شكاری بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌وه‌ش هۆگارث به‌ سه‌ر قافڵه‌ی ره‌خنه‌گرانی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نرێن كه‌ به‌ ره‌خنه‌ی توند رووبه‌ڕوی دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ببێته‌وه‌ به‌ كاریكاتێر،

 178 جار بینراوە