سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » ئامرازی پرسیارپەڕە 27

ئامرازی پرسیار

+ پێنج ساڵ یەکتریمان خۆش ویست.
– ئێ؟!
+ ئەمڕۆ لە شەکراوخواردنەوەکەیدا دەعوەت بووم.
***
+ مامۆستاگیان توخوا داڕشتنەکەم نیشانی کەس مەدە.
– بۆ؟؟
+ وابزانە رەسمی خوشک و دایکی خۆتە.
***
+ ئەوەندە کەرە شەو بۆی نووسیبوو چیت لەبەردایە.
– بۆ کێ؟
+ بۆ بابە تایەری عوریان.
***
+ درۆزنی ساختەچییە جوابی ناردووە ئەڵێ ناتوانم بێم بۆ دەوام، حەوزم درزی بردووە؟
– چوزانی درۆ ئەکات؟
+ ئاخر ئەو حەوزی لە کوێ بوو!.. بیگوتایە جوڕنە پیاو باوەڕی ئەکرد.
***
+ بتەوێ دەنگ بدەی ئەتخەنەنە ریزەوە.
– ئەی ئەگەر بیدزیت؟
+ ئەتخەنە حوکمەتەوە.
***
+ زۆر ئازا و بەجەرگە دەرهەق بەخەڵکی ئەفغانستان.
– چی کردووە؟
+ پڕۆفایلی فەیسبووکەکەی گۆڕیوە.
***
+ داماوە دکتۆرای هەیە لە هەندەسەی کارەباییدا.
ـ یەعنی کەڵکی نییە؟
+ نەوەڵڵا.. وەک ئەوە وایە ناوی پایتەختەکانی مەنگۆلیا و تەنجانیقا بزانێ.
***
+ باوکم خەفەت زۆر ئەخوات.
– خەفەت بە چی؟
+ بەوەی کە خەفەت بەم وەزعە ناخوات.
***
+ کابولی کە خوا غەزەبی لێبگرێ ئەکەوێتە دەست تالیبان.
-ئەی قبووڵی؟
+ قبووڵی ئەدرێتە دەست کابانی نەزان.
***
+ حەز ئەکەم بلۆکی بکەم، بەس ناتوانم.
ـ لەبەرچی ناتوانی؟
+ خشتە.

 478 جار بینراوە