سەرەکی » ئەدەب و هونەر » پاك و خاوێن

کورتەچیرۆک

پاك و خاوێن

له‌ به‌شی باشووری شار مناڵێك له‌ به‌رده‌م گه‌راجی ماڵێكدا به‌ گولله‌ كوژرا. ته‌مه‌نی ته‌نیا حه‌وت ساڵ بوو، ئه‌م قوربانییه‌ مه‌به‌ست و ئامانجی پیاوكوژه‌كه‌ نه‌بوو. له‌ راستیدا هیچ قوربانییه‌كی دیاریكراو له‌ خه‌یاڵی كابرای چەکداردا نه‌بوو كه‌ بیكوژێ، ئه‌وه‌نه‌بێ كابرا ویستی به‌ چه‌كه‌كه‌ی خه‌ڵكی ماڵه‌كه‌ بترسێنێت، به‌ڵام بۆ نه‌گبه‌تی لویسی بچكۆله‌، كه‌سی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ له‌ ماڵ نه‌بوون. ته‌نیا ئه‌م له‌و ناوه‌دا بوو. هاتبوو بۆ سه‌ردانی هاوڕێكه‌ی كه‌ حه‌ربایه‌كی هه‌بوو، حه‌رباكه‌ حاڵی باش نه‌بوو، كه‌سیش نه‌یده‌زانی هۆی چییه‌، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ره‌نگی سه‌وز بێت زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو، بێگومان یه‌كێك به‌ هه‌ڵه‌ ئیسفه‌نجی ده‌رخوارد دابوو. مناڵه‌كان به‌ بیستنی هاتوهاواره‌كه‌ رایانكرد بزانن چی قه‌وماوه‌. گولله‌ به‌ر سنگی لویس كه‌وت و كوشتی. خێزانه‌كه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی ناشتنه‌كه‌ی ئاگادارییه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئوتومبیل ده‌شۆن. زۆر شتێكی نائاسایی نه‌بوو. له‌ رۆژنامه‌دا بڵاویانكرده‌وه‌ و زۆركه‌س هاتن، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ هاتن كه‌ ئوتومبیله‌كانیان پاك و خاوێن و پۆلیش كرابوون و ئه‌سڵه‌ن پێویستیان به‌ شۆردن نه‌بوو، خێزانی لویس به‌مه‌ خۆشحاڵ بوون.

له‌ فارسییه‌وه‌: محه‌مه‌د كه‌ریم

سه‌رچاوه‌: از زبان دیگران-اسدالله امرایی

 134 جار بینراوە