سەرەکی » هەمەڕەنگ » دانیال کریگ بۆ وازی لە جەیمس بۆند هێنا؟پەڕە 2

دانیال کریگ بۆ وازی لە جەیمس بۆند هێنا؟

ئەستێرەی بەریتانی دانیال کریگ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی باسی لە کارەکتەری جەیمس بۆند و هەستی خۆی کردووە و دەڵێت: «وام هەست دەکرد لەلایەن کارەکتەری جەیمس بۆندەوە جەستە و هزرم ئابڵۆقە دراوە دوای ئەوەی بەهۆی ئەو رۆڵەوە بۆ یەکەمجار بەناوبانگ بووم» هەروەها دوای وازهێنانی لە رۆڵی ئەو کەسێتییە نازانێت چارەنووسی هونەریی بەرەو کوێی دەبات.

ئەو ئەکتەرە بەریتانییە تەمەن 53 ساڵە کاتێک لە ساڵی 2005 دا رۆڵی جەیمس بۆندی گێڕا لە هەموو دونیادا بەناوبانگ بوو، لە فیلمێکی بەڵگەنامەییدا باسی ئەو رۆڵە دەکات لەگەڵ ئەو فشارانەی بەهۆی بەناوبانگبوونییەوە دووچاری بووە و هەستیکردووە دەستبەرداری ژیانی تایبەتی خۆی دەبێت لە پێناو ئەو سیخوڕە نهێنییە بەناوبانگەدا، هەروەها لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ ئەو رۆژنامەیە باسی لە ئەستێرە و هاوپیشەی خۆی هیوجاکمان کردووە کە چۆن یارمەتیداوە تاوەکو بتوانێت مامەڵە لەگەڵ رۆڵەکەی و ئەو بەناوبانگبوونە خێرایەیدا بکات و پێزانینی هەبێت بۆی.

دانیال دەڵێت لەسەرەتادا دوودڵ بووە لە وەرگرتنی ئەو رۆڵە و هەستیکردووە لە تواناکانی ئەو گەورەترە بەتایبەتی کاتێک فیلمەکانی جەیمیس بۆندی پێش خۆی دیووە نموونەکانی وەکو بیرس برۆسنان و رۆجەر مۆر و ئەوانی دیکە، بەڵام ئەوەی وایلێکردووە رۆڵەکە قبوڵ بکات وەکو دەڵێت: «چیرۆک و سیناریۆکە سەرنجڕاکێش بوون، جگەلەوەی پرۆدیوسەری فیلمەکە باربرا بروکلی سوور بووە لەوەی رۆڵەکە وەرگرێت و هانیداوە، چونکە وای هەستکردووە دانیال بۆ ئەو رۆڵە گونجاوە و ئەکتەرێکی بەتوانایە».

ئەم ئەستێرەیە باس لە جەیمیس بۆندی ساڵی 2015 دەکات بە ناوی Specter کە چۆن لە کاتی وێنەگرتندا قاچی شکاوە، بەڵام سوور بووە لەسەر بەردەوامبوون و بۆ ئەو مەبەستە لە زۆربەی کاتەکانی وێنەگرتندا قاچێکی ئەلیکترۆنی بەستووە، هەربۆیە دوای ئەوە بڕیاری داوە چیتر ئەو رۆڵە نەبینێت، بەڵام دواجار قەناعەتیان پێکردووە بۆ کۆتا جار لە بەشێکی تردا بە ناوی
«No Time To Die» واتا کات نییە بۆ مردن بگێڕێت، دانیال دەڵێت: «نامەوێت بەردەوام باسی بەشی سپێکتەر بکەم، بەڵام لە ئێستادا پێویستم بە حەوانەوە و دوورکەوتنەوەیە لەو رۆڵە و دەبێت کەمێک لەگەڵ خۆمدا بم».

هەروەها دان بەوەشدا دەنێت لە کۆتا بەشی جەیمس بۆندا هەستی بە هەڵکشانی تەمەن کردووە ویستوێتی وازبێنێت، بەڵام پرۆدیوسەرەکە قەناعەتی پێکردووە لەو کۆتا بەشەشدا رۆڵ بگێڕێت.
ئا: دڵان سامان
سەرچاوە: سیدتی

 152 جار بینراوە