سەرەکی » هەمەڕەنگ » مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی كۆبه‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی…پەڕە 2

مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی كۆبه‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی…

مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی كۆبه‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی د. مارف عومه‌ر گوڵ

لە بەردەوامی ئەو چالاکییە رووناکبیرییانەی لە سلێمانی بەڕێوەدەچن، رۆژی 11/9/2021، چاپخانەی کارۆ بە هاوبەشی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO له‌ باخچه‌ی رێكخراوەکە، مه‌راسیمێكی بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆی به‌رهه‌مه‌ شیعرییه‌كانی «د. مارف عومه‌ر گوڵ» بەناونیشانی «پێنج دیوان» به‌ڕێوە برد. ‌دیوانەکانیش بریتیبوون لە «هێلانه‌ی نغرۆ، نیشتمانم دارستانی ده‌م رووبار بوو، خۆری زیندان، شاییه‌كی نهێنێ، شكۆی باڵگرتوو».

لە مەراسیمەکەدا کە لەلایەن «تاڤگە محەمەد-ەوە بەڕێوەبرا، د. مارف عومه‌ر گوڵ بە شێوەیەکی گشتی باسی ناوەڕۆکی بەرهەمە شیعرییەکانی کرد و وتی: «ئه‌م پێنج دیوانه‌ له‌ ناوەڕۆكدا ده‌ربڕینی پێنج قۆناغی جیاوازی ژیانمن و له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و لەسه‌رده‌می شاخ و شاردا نووسیوومن.

پاشان د. نەوزاد ئەسوەد لە بارەی دیوانەکە و ئەزموونی شیعری د. مارفەوە سەرنج و بیروڕای خۆی خستەڕوو. دواتر پارچە میوزیکی «ئەو دەمەی چرای خۆشیمان» لە بەرھەمهێنانی ھونەرمەندان «نزار زێوێی و ھێمن حسێن» بوو پێشکەشکرا.

هەر لە مەراسیمەکەدا سەرجەمی پارەی فرۆشی ئەم پێنج دیوانە شیعرییە بەخشرایە نەخۆشخانەی هیوا.

 99 جار بینراوە