سەرەکی » کەلتوور » یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لە دووتووێی 131 لاپەڕەدا کتێبی «داخی سەردەمی رابردوو – یاداشتەکانی ئەمین فەیزی بەگ» چاپ و بڵاوکرایەوە، کتێبەکە «سامان مستەفا رەشید» لە تورکی عوسمانییەوە کردوویەتی بە کوردی و یەکێکی ترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: «ئەمین فەیزی لە یەک کاتدا ئەفسەر و پلەداری سەربازی، ئەدیب، مامۆستا و پەروەردەکار، ئەندازیار، شاعیر، زمانزان، خولیای زانست و حیکمەت و بیرکاری و کەلام بوو. لەهەموو ئەو بوارانەدا هەم ئەسپی خۆی تاودابوو، هەم جێگەدەستی خۆی بەسەر کۆی ئەو بابەتانەوە جێهێشتووە.

 69 جار بینراوە