سەرەکی » ئاراستە » پاسپۆرتی تەندروستی و بنبەستی ئازادییەکان

پاسپۆرتی تەندروستی و بنبەستی ئازادییەکان

رەفائێل کەمپف*

لە فارسییەوە:
ئەرسەلان حەسەن

زۆری ئامرازەکانی رادەربڕینی دیجیتاڵی لە فەرەنسا، سەریکێشاوەتە ژمارەیەک یاسای سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕینەوە. گوایە ئەم ئازادییە تەنیا تایبەتە بەچینی خوێندەوار. هەروەها رێسا باشەکانی ئازادی یاسادانەران لە راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی و بەگژداچوونەوەی کۆڤید19شدا دەبینرێت و پێشینەیەکی لەمێژینەی هەیە.
کەی رێز لە دژبەری نێوان هەنگاوەکان بۆ بەگژداچوونەوەی کۆڤید19و ئازادییە بنەڕەتییەکان دەگیرێت؟ لەوانەیە بەپاسپۆرتی تەندروستی، بەخاڵێکی بێگەڕانەوە بگەین. ئێستا ئەرکی سەرشانی هەموومانە بۆ بەشداریکردن لە زۆربەی چالاکیەکانی ژیانی رۆژانە، چوون بۆ چێشتخانە، سواربوونی شەمەندەفەر، تەماشای فیلم، کڕین لە ناوەندە گەورەکانی بازرگانی، سەردانیکردنی خزمێکی نەخۆش لە نەخۆشخانە، چوون بۆ کۆنسێرتێک یان هۆڵی نمایشی گچکە، پاسپۆرتی تەندروستی بخەنەینەڕوو. پاشان، کارمەندانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پاسپۆرتانە دەتوانن شوناس و مێژووی لە دایک بوونی هەموو کەس بزانن. دوورنییە ئەم بابەتە ئاسایی و بێگرفت بێت، بەڵام لە راستیدا زیانگەیاندنە بە مافی بەنهێنیمانەوەی تاک. ئەو ئامڕازە تەکنەلۆژیایانەی لەم ساڵانەدا بێ ئەوەی سەنگەریان لێبگرین خومان پێوەگرتوون، پەلوپۆهاویشتنی ئەم پشکنین و سیخوڕیکردنە ئاسان دەکات. کێ دەتوانێ بەدڵنیاییەوە بڵێ، داتاکانی پاسپۆرتی تەندروستی خزمەت بە دەزگاکانی پۆلیس ناکات؟.

پاسپۆرتی تەندروستی
ئەم هەستەی نەمانی ئازادی و تەنانەت کۆتوبەند کراو سەرەڕای جیاوازییەکان، لە 17ی تەمموزی 2021 سەدان هەزار کەس لە خۆپیشاندەران هاندەدات بۆ ناڕازایی دەربڕین دژی پاسپۆرتی تەندروستی پێشبینیکراو. تووڕەیی ئەم خۆپیشاندەرانە بۆ نەبردنەسەری بەڵێنی بەرپرسەکان دەگەڕێتەوە. تاڕادەیەک ئەم رێسایانە وەک ئاگری بن کا لە رێگای چاکسازییەکانی حکومەت لە یاسادا جێی بکرێتەوە و ژان کاستکس ئەم کارەی کرد. پاڵنەری ئەم رێسایانە زۆر ئاڵۆز نییە: دەکرێت بەکارهێنانی پاسپۆرتی تەندروستی لە سنووری بەهێزکردنی تواناو دەسەڵاتی تاکەکان بێت، لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی کۆڤید19دا، بەڵام یاسای بەکارهێنانی ئەم رێسایانە تایبەتە بە گردبوونەوەی گەورەی تاکەکان و حکومەت بەڵێن دەدا بەچالاکی رۆژانەی وەک کڕین، ڕۆیشتن بۆ سەر کار یان تەنانەت، تەنیا وەک نموونە، سەردانیکردنی فەرمانگەیەکی حکومەت نابێت.
چەمکی ویست و ئازادی کار، واتا گۆڕانکاریی و دەستکاریکردنی قەزایی و تەکنەلۆژی یاساو رێساکان هاووڵاتیان بەهێز دەکات. شرۆڤەکردنی رەفتاری حکومەت لەبارەی قەیرانی کۆڤید19 لە مانگی ئازاری 2020 دەریدەخات بابەتەکە رێک پێچەوانە بووە و ئازادی تاکەکان زەوت کراوە. ئەنجومەنی دەستوور پشتڕاستی کردوەتەوە کە پاسپۆرتی تەندروستی وەک رێساکانی دیکە لە قۆناغی جیاوازی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ و…هتد. دەستدرێژی کردوەتەسەر ئازادی و هاتوچۆی تاکەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، عاقڵانی ئەندامی ئەنجومەن ئەم دەستدرێژییانەیان بێ پاساو و بە پێی دەستوور زانیوە. ئەم یاساو رێسایانە دەخرێنە سەر لیستێکی زۆر دوورودرێژ لەو رێوشوێنانەی بەنائاسایی ناسراوە، کە دوای 20 ساڵ دەسەڵاتی پۆلیسی زیاد کردوە و گردبوونەوەی خەڵک، تۆڕێک لە پشکنین و کۆنتڕۆڵکردنی هۆنیوەتەوە.

کۆنترۆڵکردنی تاک
بەسەرهەڵدانی قەیرانی تەندروستی، فەڕەنسا چووە قۆناغێکی بێ پێشینەوە کە بەدرێژاییەکەی پۆلیس دەتوانێ بێ هیچ هۆیەک تاک کۆنتڕۆڵ بکات، کە وەک پێویست جەخت لە تووندڕەوی ئەم وەرچەرخانە نەکراوەتەوە. لە راستیدا، بۆ تاوتوێکردنی شوناسی کەسێک، پێویستە پۆلیس یان ئاسایش گومانی لێبکات و رەفتاری دەریبخات هەڵە یان تاوانێکی کردووە. هەر چەند یاسای پاسکوای پەسندکراوی 1993 لە هەندێک لایەنەوە رێگای بەهێزە ئەمنییەکان داوە بەڕەزامەندی دادوەر بێ هیچ هۆیەک کاری کۆنترۆڵکردن بکەن، ئەمە پەیوەست بەکات و فەزای تایبەتی بوو. لە رووی ئەم چوارچێوە دادوەرییەوە کە بەڕادەیەکی کەم پابەندکەرە و بێگانەکان و لاوانی شوێنە جەماوەرییەکان باجەکەی دەدەن، لە مانگی ئازاری 2020 بەدرێژایی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆی بەردەوام ئەو رێسایانە سەپێنراون، بەتێگەیشتنێکی راستەقینە نائاسایی و پێداگرانە و سەرکێشانە.
لەوکاتەوە هاتنەدەر لە ماڵ جگە لە دەقە زۆر ئاڵۆزە پێشبینیکراوەکان بەقەدەغە راگەیەندرا، پۆلیس لە هەر لێپێچانەوەیەکی دەسەڵاتدارانی دادوەری بەخشراوە، کە هەموو تاکەکانی ئامادە لە شوێنە گشتییەکان بێ خستنەڕووی هۆکارێک کۆنترۆڵیان بکەن و 202 پسوڵەی غەرامەکردن لە نێوان مانگەکانی ئازاری 2020 و نیسانی 2021 بۆ رەچاونەکردنی رێساکانی تەندروستی، خەڵکی ئاسایی دوور لە خزمەتگوزاری سزادراون.

دەسەڵاتی پۆلیس
ئەم زۆربوونەی دەسەڵاتی پۆلیس بۆ گۆڕانکاریی لە رێسا دادوەرییەکانی دوای قۆرغکاریی 11ی سێپتەمبەری 2001 دەگەڕێتەوە. بۆ بەیانی پەلامارەکانی سەر ناوەندی بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن لە نیویۆرک و واشنتۆن، فەرەنسا بڕیاریدا دەزگای دادوەری بگۆڕێت. بەگشتی ئەم گۆڕانکارییە رێگەدان بووە بە پۆلیس جزدان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان بپشکنن و کۆنترۆڵییان بکەن. میشێل دیڤۆسی سیناتۆری سۆسیالیست دوای دەنگدانی بە یاسای ئاسایشی رۆژانە دەڵێت: (لەم رۆژانەدا هەنگاوی ناخۆش دەنرێن، بەڵام هیوادارم بتوانین پێش کۆتاییهاتنی ساڵی 2003 بۆ رێسامەندی کۆماریەت بگەڕێینەوە). پاشان، زۆربەی ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر ئازادی بوونە هەمیشەیی. دانیاڵ وایانی وەزیری سۆسیالیستی ئەوکات وتی:(بەگژداچوونەوەی تیرۆریزم هیچ زیانێک بە ئازادییەکان ناگەیەنێت).
دەکرێت پاساوێکی وا دوای قۆرغکارییەکانی 13ی تشرینی دووەمی 2015، لە زمانی بەرپرسانی دیکەی حزبی سۆسیالیستیش ببیستی. راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی لە لایەن فرانسوا ئۆلاند، دەسەڵاتی تازەی بە پۆلیسدا بەتایبەتی دەرفەتیدا بەرمەبنای بەدحاڵیبوونێکی سادە پشکنین و بەدواداگەڕان بکەن. سەرهەڵدانی کۆڤید19ش لە بەرپرسانی سیاسی سەر بە حکومەت هەمان کاردانەوەی لێکەوتەوە، لە مافی هاووڵاتیانی کەمکردەوە و دەسەڵاتی وەزارەتی دەوڵەت و کارمەندەکانی زیاتر کرد. قۆرغکاری تیرۆریستی وایکرد شێوەیەک لە تێفکرین باوی بێت کە حکومەت لە بەرامبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک، وەک دوژمن و جێی گومان تەماشای خەڵک بکەن.
هەروەها، کەرەنتینەش وەک گۆڕەپانێکی ئەزموونی پاشەکەوتکردن بۆ تەکنەلۆژیاکانی پشکنین بێ وێنەبوو: لە نیس و پاریس، هێزەکانی ئاسایش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بڵندگۆیان بۆ گەڕان و رەچاوکردنی کەرەنتینە و بڵاوکردنەوەی کارنامە بۆ خەڵکانی شوێنە گشتییەکان بەکارهێنا. کارێکی بێئاکام، چونکە رۆبۆتی فڕیوو نەیدەتوانی بوونی سەرپێچیکردن لەرێساکان تاوتوێ بکات. کەواتە، بابەتەکە لەبنەڕەتەوە تێگەیاندنی خەڵک بوو لەوەی چاوی حکومەت لە هەموو شوێنێکە. ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکان لە رایەڵەکانی ئینتەرنێت و لینکی مافەکانی مرۆڤ بڕیاری کاتی لە ئەنجومەنی حکومەت بەدەست بێنن، کە فڕینی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە فەرمانی سەرۆکی پۆلیسی پاریس بووە و هیچ مۆڵەتێکی یاسایی نەبوو بیوەستێنێت. هیچ پارێزگارێک ئاوڕی لەم بڕیارە نەدایەوە و لە 22ی کانوونی یەکەمی 2020 ئەنجومەنی حکومەت جارێکی دیکە جەختی لە نایاساییبوونی کردەوە. حکومەت هەوڵیدا چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە یاسای ناسراو بە ئاسایشی گشتی بدۆزێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی دەستوور رەتیکردەوە. لە راستیدا، بۆ چەند جارێک یاسای پێشنیارکراوی حکومەت لە 20ی تەمموز بەئامانجی بوونی توانای بەکارهێنانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە بارودۆخی سەختتر بخرێتەڕوو.

بڕیارێک بێ بنەمای یاسایی
حکومەت لەبارەی رێساکانیش هەر بەمشێوەیە کاری کرد. زەقترین نموونەی یەکەمین بڵاوبوونەوەی دوورنواڕی پاسپۆرتی تەندروستی بوو. لە 19ی تەمموزی 2021، پەخشنامەیەکی سادەی سەرۆک وەزیران، سەریکێشایە بەکارهێنانی زۆرەملێیی بۆ گردبوونەوەیەکی 50 کەسی. بەمشێوەیە، یاسای 5ی شوبات لەبارەی بڵاوبوونەوەی بێ رواڵەتی پاسپۆرتی تەندروستی هێشتا یاسایی نەبوو و یاسای پێشووی 31ی ئایار بریتیی لەو گردبوونەوە گەورە (کە حكومەت بە 1000 کەس خەمڵاندبووی) سنووردار دەکرد، پەخشنامەیەکی سادە بێ هیچ مۆڵەتێکی یاسایی، سەرکێشانە ئەم ئاستەی کەم کردەوە. ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی پاوڵ کاسیای مامۆستای مافەکان پێکهاتبوو، هەر چەند هیچ بنەمایاکی یاسایی نەبوو، بەبیانووی (بارودۆخی نائاسایی) دەنگی بەجێ متمانەبوونی پەخشنامەکەدا.
دەستەواژەی بارودۆخی نائاسایی، تەنیا پاساوێک بوو بۆحکومەت تا رێساکانی وەلابنێت. پشکینین لە بارودۆخی مەترسی، سەرکێشی پۆلیس، بەلاڕێداچوونی دادوەری، هەمووی بە هۆی قەیرانی تەندروستییەوە رێپێدراو بووە. بۆ پەسندکردنی پاسپۆرتی تەندروستی، حکومەت رەخنەی ژمارەیەک هاووڵاتی نادیدەگرت و لێهاتوانە تۆمەتی تووندڕەویی و دواکەوتوویی راست تووندڕەوی دانەپاڵ و گوێی بەدامەزراوەکانی داکۆکیکاری مافەکانی هاووڵاتیش نەدا، کە کلیەر هیدۆن هۆشداریدابوو (ئەم هەنگاوە سنوردارکەرە کاریگەریی بە سەر بەشێکی گەورەی ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە دەبێت). هیدۆن نیگەرانی مەترسیگەلێک بوو کە (وادەکات بەشێکی خەڵک، بەشەکەی دیکە کۆنترۆڵ بکات). سپاستینی جوگرافیازانیش جەختی کردەوە سنووردارییە کۆمەڵاتییە داسەپێنراوەکان بە سەر خەڵکانێک رادەی نایەکسانی زیاد دەکات، کە کێشەیان بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسین هەبوو.
هەر چەند ئەنجومەنی دەستوور هیچی لە پاسپۆرتی تەندروستیدا نەدۆزییەوە، بەشێک لە رێسا هێماییەکانی بەرنامەی حکومەت بەرمەبنای گۆشەگریبوونی خۆی لەخۆیدا زۆرەملێیی، هەموو ئەوانەی تووشی کۆڤید19 ببوون رەتکردەوە. لەڕووی یاساوە، واتا لێستاندنەوەی بەزەبری ئازادی لە دەیان هەزار کەس. (عاقڵان)ی ئەم ئەنجومەنە بەشێک لە دەقەکەیان رەتکردەوە تا باقییەکەی پەسند بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، زەوتکردنی خۆی لە خۆیدای ئازادی بەزیانی بێگانەکان دەمێنێتەوە: لە راستیدا یاسای نوێ بۆ ئەو بێگانانەی کە لە دەرکردندان و پشکنین ناکەن بۆ دەرکەوتنی تووشبوون یان تووشنەبوون بەڤایرۆس، سزای 3ساڵ زیندانی و 10ساڵ قەدەغەبوونی هاتنە ناو فەرەنسای دیاری کردوە.

سەرچاوە:
*لوموند دیپلماتیک
* پارێزەر، نووسەری کتێبی (دووژمنانی دەوڵەت، یاساکانی بەرەنگاربوونەوە بە خراپەکاران، لە ئاژاوەگێڕانەوە تا تیرۆریستەکان).

 137 جار بینراوە