سەرەکی » هەمەڕەنگ » مافی چاپکردنی کتێبەکەی لە دەزگایەکی ئیسرائیلی دەسەنێتەوە

مافی چاپکردنی کتێبەکەی لە دەزگایەکی ئیسرائیلی دەسەنێتەوە

دوای ئەوەی پێشتر دوو کتێبیان بە زمانی عیبریی بۆ چاپکردووە، «سالی رۆنی» کە نووسەر و ئەدیبێکی ئیرلەندیی تەمەن 30 ساڵە، رازی نییە و ناهێڵێت دەزگای «مودان» کە دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئیسرائیلییە کتێبە نوێکەی بۆ بکەنە عیبری و چاپ و بڵاویبکەنەوە و دەیەوێت ئەو مافە لەو دەزگایە بسەنێتەوە، ئەم هەنگاوەی ئەم نووسەر و ئەدیبە وەک هاوسۆزییەکە بۆ فەلەستینییەکان و دژی ئەو رەفتارانەیە کە ئیسرائیل دژیان گرتویەتییەبەر.

«سالی رۆنی» کتێبە نوێکەی بەناوی «ئەی جیهانی جوان، تۆ لە کوێیت» بڵاوکردۆتەوە و بۆ چەند زمانێکی زیندووی دنیا وەرگێڕدراوە و یەکێکیشە لە پڕ فرۆشترین کتێبەکان لە پێگەی «ئەمازۆن»، لەمبارەیەشەوە رایگەیاندووە: هەندێ کەس ئەم هەڵوێستەی منیان پێباش نییە، بەڵام ئەمە بڕیارێکە و لێی پاشگەزنابمەوە، هەرچەندە ئەو دەزگایە هێشتا مافی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی هەیە، بەڵام هەوڵدەدەم رێگەیەک بدۆزمەوە بۆ ئەوەی ئەو مافە لەو دەزگا ئیسرائیلییە بسەنمەوە، کە ئەم کارەش زۆر دڵخۆشم دەکات.

 173 جار بینراوە