سەرەکی » ئابووری » ״سامانەكەی لە 250 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە״

״سامانەكەی لە 250 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە״

سامانی ئیلۆن مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا‌ و سپەیس ئێكس نزیكدەبێتەوە لە 250 ملیار دۆلار ‌و پێگەی خۆی وەكو یەكەم ملیاردێری جیهان قایم كرد.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە: بەپێی دوایین هەڵسەنگاندن بۆ سامانی ملیاردێرەكانی جیهان، سامانە داراییەكەی ئیلیۆ ماسكی 50 ساڵ، گەیشتۆتە 236 ملیار دۆلار و بەوەش سەروەتەكەی گەیشتۆتە هەمان بڕی ئەو سامانەی هەریەك لە (وارن بافت )و (بیل گیتس)ی ملیاردێر پێكەوە هەیانە، كە ئێستا (وارن بافت) بە 103 ملیار دۆلار لە ریزبەندی دەهەم ملیاردێرەكانی جیهان و (بیل گەیتس)یش بە 130 ملیار دۆلار لە ریزبەندی چوارەم ملیاردێرەكانی جیهاندا دێت.

هەروەك ئیلیۆن مەسك توانیویەتی لە ماوەی ئەمساڵدا 60 ملیار دۆلار لە رێگەی كۆمپانیای تێسلا و 11 ملیار دۆلاری تریش لە رێگەی كۆمپانیای سپەیس ئێكسەوە بۆ سەر سامانەكەی زیاد بكات.

 108 جار بینراوە