سەرەکی » هەواڵ » ״كاركردنی هاوبەش و یەكتیمی لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا״

״كاركردنی هاوبەش و یەكتیمی لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا״

دوێنێ لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە جێنیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق و ئێران.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، لەوڕووەوە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، تێڕوانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرنج و تێبینییەكانی لەبارەی پڕۆسەكەوە خستەڕوو.

بەشێكی تری دیدارەكە، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی پەیوەندیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان و گفتوگۆكردن بە ئاڕاستەی كاركردنی هاوبەش و یەكتیمی لە حكومەتی داهاتووی عیراق لەپێناوی مافەكانی كورد و چارەسەركردنی كێشەكاندا.

 128 جار بینراوە