سەرەکی » هەمەڕەنگ » خەڵاتی کارۆ بەخشرایە مامۆستا…

خەڵاتی کارۆ بەخشرایە مامۆستا…

خەڵاتی کارۆ بەخشرایە مامۆستا عەبدولکەریم شێخانی

هەرچەندە بڕیاربوو لە ئایندەیەکی نزیکدا و وەک ساڵانی رابردوو مەراسیمێک بەڕێوەبچێت بۆ ساڵیادی دامەزراندنی چاپخانەی کارۆ و بەخشینی خەڵاتی کارۆ بە مامۆستا «عەبدولکەریم شێخانی»، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا لەم کاتەدا مەراسیمەکە رێکنەخرا و شەوی سێشەممە 26/10/2021 لە بۆنەیەکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی خاوەنی چاپخانەی کارۆ و چەند نووسەر و رووناکبیرێک، خەڵاتی کارۆ لەگەڵ نوسخەی کتێبی «کچۆڵەیەکی هەڵگیراوە»، لە ماڵەکەی خۆی بەخشرایە مامۆستا «عەبدولکەریم شێخانی».

لەمبارەیەوە «عەتا مەحمود» خاوەنی چاپخانەی کارۆ رایگەیاند: وەک بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە بە باشمانزانی کە پابەندی رێنماییەکان بین، لە پێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی و تەندروستی مامۆستا شێخانیدا، مەراسیم و کۆبوونەوە ساز نەکەین، دیارە مامۆستاش خۆی ئەوەی پێباشبوو. بۆیە لەگەڵ چەند نووسەر و رووناکبیرێکدا سەردانی مامۆستا شێخانی-مان کرد لە ماڵی خۆی خەڵاتەکەمان پێشکەشکرد.

خوازیارین ساڵی داهاتوو، لەم ڤایرۆسە رزگارمان ببێت تا بتوانین مەراسیمی خەڵاتی کارۆ- ساڵی چوارەم 2022 لە دۆخێکی تەندروستی جێگیردا سازبکەین.

 117 جار بینراوە