سەرەکی » مانشێت » بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەكێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەهیدان

بافڵ جەلال تاڵەبانی: رۆژی شەهیدی یەكێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەهیدان

رۆژی شەهیدی یەكێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەهیدان و درێژەپێدان بەو خەباتەی لەبەردەم پەتی سێدارەدا دروشمی (كەم بژی و كەڵ بژی) بەرزكردەوە.

لە بەرامبەر ئەم شكۆیەدا بەڕامانێكی قووڵەوە بەرەو داهاتوویەكی گەشتر هەنگاودەنێین و رەوتی رێكخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بەم شكۆیە بەردەوامی پێدەدەین، یەكێتی یەكێتییەكەی مام دەبوژێنینەوە و لەبەرامبەر میللەت، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و تێكۆشەراندا بەڵێن دەدەینەوە وەفاداری ئەم بەرپرسیارێتییە بین و ئەم ئیرادەیە راوەستانی بۆنییە.

بۆ ئەم قۆناغە و قۆناغی داهاتووش كە بەرهەمی خەباتی تێكۆشانی سەختی چەكداری، سیاسی و دبلۆماسییەكی سەركەوتوو بووە لە دروستكردنی كیانی خۆبەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان، كە پشكی شێری ئەو سەركەوتنە بەر یەكێتی و تێكۆشەر و شەهیدەكانی دەكەوێت، بۆیە یەكێتی حزبی سەركەوتنە.

ئەم حزبی سەركەوتنەش كۆڵنادات لە خەباتی نوێی دیموكراسی، پەرلەمانی و نەتەوەیی لە چوارچێوەی هەرێم و عیراقدا تا گەلەكەمان بە تەواوی مافەكانی دەگات و ژیانێكی خۆشگوزەران و شایستە بۆ كۆمەڵانی خەڵك مسۆگەردەكات، ئەم ئامانجەش بە پشتیوانی تاك بە تاكی گەلەكەمان بەدیدێت لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهەمان دڵسۆزی و پەرۆشییەوە، كە لە هەموو وێستگەكانی خەباتدا لە یەكێتییەكەیان كردووە.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدەكانمان دادەنەوێنین و لەبەردەم گڵكۆی بەرزیاندا بەڵێن دووپاتدەكەینەوە پارێزەری یەكێتی و یەكێتییەكان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

 91 جار بینراوە