سەرەکی » زانست » بەلەمێكی سەردەمی مایا دۆزرایەوە

بەلەمێكی سەردەمی مایا دۆزرایەوە

كەشتیی نوح

لەناوچەیەكی گەشتیاریی مەكسیك بەلەمێكی سەردەمی شارستانیەتی مایا دۆزرایەوە كە تەمەنی سەدان ساڵە.

لێپرسراوانی ناوچەی گەشتوگوزاریی كانكۆن لە مەكسیك ئاشكرایانكرد، لە كاتی گەڕان و بەسەركردنەوەی ژمارەیەك كارمەندی گەشتوگوزاریی بەو ناوچەیەدا بە رێكەوت بەلەمێكی كۆنیان دۆزییەوە، دوای ئاگاداركردنەوەی ناوەندە پەیوەنددارەكان و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە شوێنەوارییەكان، دەركەوت ئەو بەلەمە مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شارستانیەتی مایا كە بەر لە (1000) ساڵ لەو ناوچەیەدا حوكمڕان بوون.

ئەوانەی بۆ یەكەم جار بەلەمەكەیان دۆزیوەتەوە باس لەوە دەكەن كە بەلەمەكە ساغە و هیچی لێنەهاتووە و بەو شێوەیەش لە ناو چاڵاوێكی ئاوی سازگاری نیمچە دورگەی یۆكاتانی مەكسیكدا بووە، ئەم ناوچەیەش نزیكە لە داروپەردووی شاری (چیچن) كە رۆژگارێك شارێكی سەرەكی شانشینی مایا بووە كە بە پەرستگا پڕ لە نەخش و نیگار و هەرەمە سەركەشەكانی ناسراو بووە.
شوێنەوارناسان دەربارەی بەلەمە كۆنەكە ئاشكرایانكرد، درێژیی بەلەمەكە (1.6) مەترە و پانییەكەی 80 سانتیمەترە، پێدەچێت بۆ گواستنەوەی ئاو لە دەریاچەكە یان لە بۆنەكاندا بۆ نمایشی ناو ئاو بەكار هاتبێت.

پێویستە بوترێت، حكومەتی مەكسیك بە نیازە بە مەبەستی ڕاكێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو ناوچەیە بە هێڵێكی ئاسن مەكسیكۆ سیتی پایتەخت و ناوچەی كانكۆن پێكەوە ببەستێتەوە كە یەكێكە لە گەورەترین شوێنە گەشتیارییە سەركەنارەكانی ئەو وڵاتە.

سەرچاوە: Sky news

 56 جار بینراوە