سەرەکی » هەواڵ » ״ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانكرد״

״ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانكرد״

بەمەبەستی باشتركردنی كاروبارەكانی بەشە ناوخۆییەكان و بارودۆخی خوێندكارانی خوێندنی باڵا، ئەنجومەنی وەزیران، پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەرخانكرد.

لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا، كە بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەن و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ كرا، بەتایبەتی پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیامی هەرێمی كوردستان بۆ لایەنە سیاسییەكان، لەو رووەشەوە جەخت لە بایەخی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا كرایەوە لەپێناوی دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا.

پرسی ناڕەزایی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، لەوبارەیەشەوە وەزیری خوێندنی باڵا، راپۆرتێكی خستەڕوو، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تەرخانكردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ باشتركردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەكان و دۆخی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان.

 47 جار بینراوە