سەرەکی » هەواڵ » روونكردنەوەی لقی سلێمانی لەسەر میدیاكارە دەستگیركراوەكان

روونكردنەوەی لقی سلێمانی لەسەر میدیاكارە دەستگیركراوەكان

لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانی خوێندكارانی سلێمانی و شارو شارۆچكەكانی ترو پاشان گۆڕینی رێچكەی خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری توندو تیژی و سووتاندنی بارەگاو فەرمانگەكان، وەك لە دوو روونكردنەوەی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا.. بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوكارو خەمخۆری هەمیشە لەسەر خەت بوەو ئێستاش پاش دەستگیركردنی ژمارەیەك رۆژنامەنووس و دەستبەسەراگرتنی كەلوپەل و پێداویستەكانیان..
ئەمڕۆ 25/11/2021 بەهەوڵ و هاوكاریەكانی بەڕێزیان سەرجەمیان ئازاد كران..
هەر لێرەوە وەك لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزیان دەكەین و هیوادارین وەك هەمیشە هاوڕێی دڵسۆزی رۆژنامەنووسان بوە هەوروەها بەردەوام بێت لەگەڵماندا وئێمەش نازناوی دۆست و خەمخۆری رۆژنامەنووسانی لێدەنێین…

كاروان ئەنوەر
سكرتێری لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
25/11/2021

 55 جار بینراوە