سەرەکی » هەواڵ » روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

سەبارەت بە وەی هاووڵاتییەک بە ناوی (م.م) ویستوویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لە هەولێر و لە ئەنجامی ئەوەی پۆلیسی پاسەوانی فەرمانگەکە رووبەڕووی بوونەتەوە و هاووڵاتییەکە گیانی لە دەستداوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

ئێواره‌ی ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە. هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.

 382 جار بینراوە