سەرەکی » هەمەڕەنگ » ژینگە لە نێوان کێشە و ململانێ و پاراستن…

ژینگە لە نێوان کێشە و ململانێ و پاراستن…

ژینگە لە نێوان کێشە و ململانێ و پاراستندا چاپ و بڵاوکرایەوە

لە دووتووێی 214 لاپەڕەدا کتێبی «ژینگە لە نێوان کێشە و ململانێ و پاراستندا» نووسینی «پ.د. جەزا توفیق تالیب» چاپ و بڵاوکرایەوە.

لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: ژینگە و پیسبوونی ژینگە و ئەو مەترسی و هەڕەشانەی دووچاری دەبێتەوە، مرۆڤایەتی و ئەستێرەی زەوی خستۆتە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوون. ئێستا باسکردنی ئەم دیاردەیە و مەترسییەکانی سەرانی وڵاتانی زلهێز و گەشەسەندووی ناچار کردووە لە کۆبوونەوەکانی لوتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە هەرێمییەکاندا بە گرنگییەوە لە مەترسییەکانی گۆڕانی ئاووهەوا بدوێن و ناچاریان بکەن لوتکەی تایبەت تەرخان بکەن بۆ دەستنشانکردنی لایەن و وڵاتانی بەرپرسیار لەو هەڕەشە و مەترسیانەی مرۆڤایەتی رووبەڕووی بوونەتەوە.

 139 جار بینراوە