سەرەکی » وەرزش » ده‌بڵ كیكێکی ناوازەی CR7

ده‌بڵ كیكێکی ناوازەی CR7

ئا؛ لاپه‌ره‌ی وه‌رزش
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كه‌م و دووه‌م یاریی قۆناغی 8 یانه‌ی چامپیۆنس لیگ كران كه‌ دوو یاریی چوونی نێوان یانه‌كان بوو.
یه‌كه‌م یارییان له‌ ئیتالیاو له‌یاریگای یانه‌ی یۆڤانتۆس كراو ریاڵ مه‌درید یۆڤانتۆسی رووبه‌ڕوی دۆڕاندێكی قورس كرده‌وه‌و 3-0 لێی برده‌وه، به‌وه‌ش ئه‌توانرێت بووترێت ریاڵ مه‌درید بووبه‌یه‌كه‌م یاریی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌.
له‌ دووه‌م یارییشدا كه‌ له‌ ئیسپانیا كرا، بایرن مونشنیش 2-1 له‌ سیڤییای برده‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ی ریاڵ ده‌كرێت بایرنیش به‌ دووه‌م یانه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین ناو ببرێت، هه‌ردووكیان له‌ پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌شێت یه‌كه‌م و دووه‌م یانه‌ی قۆناغی داهاتووبن، چونکه‌ هه‌ردووكیان هه‌فته‌ی ئاینده‌ له‌یاریگای خۆیاندا میوانداریی هه‌ردوو یانه‌ی دۆڕاو.
یاریی یۆڤانتۆس و ریاڵ مه‌درید ئه‌وشه‌وه‌ سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی به‌لای خۆیدا راكێشا، له‌م یارییه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێده‌ستی به‌ یارییه‌كه‌وه‌ دیار بوو، یه‌كه‌م و دووه‌م گۆڵی ریاڵ مه‌دریدی كرد پێش ئه‌وه‌ی مارسیلۆ بتوانێت گۆڵی سێیه‌می ریاڵ بكات.
جگه‌له‌وه‌ش كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌می به‌شێوازێكی زۆر نایاب كرد و مایه‌ی ستایشی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی جیهان بووه، ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی دوای یارییه‌که‌ نووسیویه‌تی (سی ئاڕ 7 دوو گۆڵی كرد، یه‌كێكیان ده‌بڵ كیكێكی ناوازه‌ بوو).
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید
*به‌و بردنه‌وه‌یه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكۆرده‌كه‌ی ئیكار‌ كاسیاسی گۆڵچی پێشوی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی یه‌كسان كرده‌وه‌و ئه‌میش بووبه‌خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه‌ له‌ چامپیۆنس لیگدا که‌(98) بردنه‌وه‌یه‌‌.
*یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر گرتنی پله‌ی یه‌كه‌می یانه‌كانی چامپیۆنس لیگ كه‌ له‌ قۆناغی 8 یانه‌دا زۆرترین گۆڵی كردبێت(62) گۆڵ، بایرن مونشن له‌م رووه‌وه‌ دووه‌مه‌ به‌ (53) گۆڵ و بارسیلۆناش سێیه‌مه‌ به‌ (48) گۆڵ.
*بۆ ماوه‌ی 14 ساڵه‌ ئه‌مه‌‌ یه‌كه‌مین دۆڕاندنی یۆڤی-یه‌ له‌ یاریگای خۆیدا(یوڤی ئه‌رینا)به‌ ده‌ستی یانه‌ ئیسپانییه‌كان.
*له‌ساڵی 2009-ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ یۆڤانتۆس له‌یاریگای خۆیدا 3 گۆڵی له‌یاریگای خۆیدا لێده‌كرێت.
*یۆڤانتۆس و ریاڵ مه‌درید ئه‌مه‌ 20-ه‌مین یارییه‌ رووبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، ریاڵ 10 یاریی بردۆته‌وه‌، 8 یارییش یه‌كسانبوون، یۆڤانتۆس 2 یاریی بردۆته‌وه‌.
*به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ریاڵ مه‌درید زنجیره‌ی نه‌دۆڕاندنه‌كانی یۆڤانتۆسی له‌نێو یاریگای خۆیدا راگرت كه‌ 23 یاریی بوو له‌ یاریگای خۆیدا نه‌دۆڕابوو.
جیاوازی دوویارییه‌كه‌
وه‌ك له‌ یارییه‌كه‌دا به‌دیكرا ئه‌م یارییه‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی یاریی كۆتایی ساڵی پاری چامپیۆنس لیگ بوو كه‌ 3/6/2017 له‌ یاریگای میلینیۆم ستادیۆم له‌ كاردیف كراو به‌هه‌مان شێوه‌ ریاڵ مه‌رید(4-1) له‌ یۆڤانتۆسی برده‌وه‌و جامی ساڵی پاری ئه‌م خوله‌ی به‌رز كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م یارییه‌ له‌ چاو یاریی پاری نێوانیاندا ئه‌م جیاوازییانه‌ی هه‌بوو:
*دانی ئالڤێس و بۆنۆچی له‌م یارییه‌دا نه‌بوون و ئه‌مساڵ یانه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.
*هه‌رچی ریاڵ مه‌دریده‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌هه‌مان پێكهاته‌ی یاریی كۆتایی ساڵی پاره‌وه‌ یاریی كرد.
*ریاڵ به‌م پێكهاته‌یه‌وه‌ كه‌ هه‌مان پێكهاته‌ی یاریی كۆتایی كاردیف بووه، له‌ شه‌ش یاریدا كه‌ كردوونی‌ سه‌رجه‌میانی بردۆته‌وه . ‌
* ریاڵ مه‌درید كه‌به‌شداریی ئه‌م یارییه‌ی كرد، له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگادایه‌، به‌ڵام پار وه‌ك پاڵه‌وانی لالیگا یاریی كۆتایی ساڵی پاری كرد.
*هه‌رچی یۆڤانتۆسه‌ له‌هه‌ردوو یارییه‌كه‌دا وه‌ك پاڵه‌وان و یه‌كه‌می كاڵچۆ به‌شدار بووه‌.

print

 135 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*