سەرەکی » راپۆرت » پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی

پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی

ئامادەکردنی : شوان کمال

به‌شی یه‌که‌م

ئەم توێژینەوەیە تایبە تە بەفەلسەفەی زانست، وە لەناو فەلسەفەی زانستدا جەخت کراوەتە سەرپۆسیتیڤیزمی لۆجیکی (Logical positivism). کە دەکۆلێتەوە لە قوتابخانەفەلسەفیەکان بو زانست وە شیکردنەوەو لێکۆلینەوە لە چەمکی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی. پۆستیڤیزم کە دواترپێی دەگوترا ئەزمون گەرایلۆجیکی (logical empiricism) کە قوتابخانەیەکی فەلسەفیە بۆ کوکردنەوەی ئەزمونگەراکان ،ئایدیا کە بەڵگەکانی تێبینی وسەرنج و چاودیری وکردن (observational) وەک پێویستیە ک بۆتێگەشتنی مەعریفەی جیهان لەگەڵ ڤێرژنی فەلسەفەی عەقلانیەت(rationalism) کە ئایدیایەکە مەعریفەی ئیمە لەخۆدەگرێت . دەتوانین لە بەشێکی پۆزیتیڤیسمی لۆجیکی وەک قوتابخانەیەکی فەلسەفی بۆ فکر تێبگەین.
ئەوگەشەیە لەناوزانستدا ڕویداوەوەلە ڕیی ڕخنە گرتن لە زانست وتێبینی کردنی تێۆری زانستی و لەڕێ چەمکە فەلسەفیەکانەوە بوە . وە خستنە ڕوی لایەنی مێژویانەی ودیدو تێڕوانی ی فەیلەسوف وسکۆلارەکان. دیبەیت وگفتوگۆمشتومڕانەی نێوانیان سەبارەت بەزانست . لەڕێ ئەم چەمکەوە.ئەزمونگەری لۆجیکی(logical empiricism)) لە ١٩٣١لە لایەن بلوم بێرگ وهیربیرت کە کۆمەڵیک ئایدیا فەلسەفیان بەرهەم هینکیتری ئا کە دواتر لە لایەن ئەلقەی ڤێناوە پێشکەشکراوە. بەشیکی تری ئەم پەیپەرە گرنگە ئەوە یە کە دەبێت تێبینی بکرێت کە جیاوازی هەیە لە نێوانی پۆزیتیڤیزمی کلاسیک کە ناسینرابو لە لایەن فەیلەسوفی فەرانسای ئوگست کۆمت وە پۆزەتڤیڤیستی لۆجیکی کە ڕەچەڵەکەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرۆپی ئەلقەی ڤینا . ئەوچارەسەرانەی بەهۆی شیکردنەوەی لۆجیکیەوە چارە سەر بکراون بە پێیبیروڕاوتێڕوانی فەیلەسوفەکان نی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی. بۆیە پۆسیتیڤیزمی فەرەنسیش وەک جولانەوەیەکی فەلسەفی ڕۆلی خۆی هەبو .
باسیکی کەمیجۆن ستیوارتمیل وەک فەیلەسوفێکی بەریتانی و منەزیرێکی سیاسی و ئابوریناس کە ڕۆلو دیدگای هەبوە لەم کایەیەدا ، ئامانجی فەلسەفەی میل ئەوەیە گەشەدانی دنیابینی پۆزاتیڤ بۆگەردون و شوێنی مرۆڤەکان لە ناویا.
بە پێی پێوەرێکی تر کە پێوەرمانای ستەیتمێنتە ،کە پیی دەوترا پرنسیپی سەلماندن (principle of verification) کە توانا دەدات پییان بۆشیکردنەوە و لیکۆڵینەوەی تیۆری زانستی لەم ڕێگەیەوە. فەیلەسوفێکی کە ئایەرە باس لە جۆریکی ترشیکردنەوە دەکات بۆ زانست کە جەخت لە سەر مانا دەکاتەوە.بەم پییە ئایەر ئە وەپەسەند دەکات دەبێت دەست بەجێ و پێویستە پەسەند گریمانەی ئیمپیریکەڵی پرمانا بکەین، بە تایبەت ئەگەر ستەیتمێنتەکانی میتافیزیک ئەنالتیک نەکرا ئەوا بێمانایە.
لەبەشێکی تردا باس لەو کاریگەریەی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی دەکەین لەسەر فەلسەفەی کوین کە مشتومڕ هەڵ نەگربوە وە ئەوپەیوەندیە سروشتیەی نێوان کواین وپۆزیتیڤیزمی لۆجیکی. تێڕوانینیکی فەیلەسوفیکی تر بۆپۆزیتیڤیزم دەیڤد هیومە کە لە سالەکانی (١٧١١-١٧٧٦) گەشەی دا بە پرۆژەی ئەزمونگەری لە ڕیی سوربەن لەسەر ئەوەی کە مەعریفەی ئێمە «حەقیقەت» دەربارەی جیاهان لە کۆتیدا لەسەر ئەزمونە.. هەروەها وێرکمایستەر (1937 )حەوت میحوەری سەرەکی پۆزیزیڤیسمی لۆجی کی دەناسێنێت کە لە لایەن ئەندامانی کۆری ڤێناوە نوسراون کە هاوکات باسکردنی ئەو شەش پیوەرەی هایکینیش کە نزیکن لە وحەوت پێوەرەی ویرکمایستر.
مۆرتیز شلیک کە فەیلەسوف و زانایەکە لە زانکۆی ڤێننا لە سالەکانی (١٨٨١-١٩٣٦) فەزلی هەبو لە دروست کردنی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی کە وەک جولانەوەیەکی فەلسەفی و لۆجیکی بوو. ئاکت و چالاکیە کانی بەتایبەتی لەنێوان ماوەی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم بوە.
بەشیوەیەکی گشتی تێزی ئەم بابەتە خاڵ خستنە سەر> لۆجیکی تیۆریەکی زانستی و زمانو کێشەکانی ماناوسەلماندن . میتا فیزیک لەژیدی فەیلەسوفانی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی <کۆمەڵیک دیدو تێروانینی کۆمەڵێک فەیلەسوفێک، پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی وەک؛،فریدریک وەیزمان،ئۆتۆنیورات،رودۆلف کارناپ، ڕایشنباخ، بلوم بێرگ،گریلین ، هرزبرج وهیربیرت .وە چەند پێوەریک ی ترلەم کایەیەدا.

بیروڕاوتێڕوانی فەیلەسوفەکان نی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی
لۆجیکەل پۆزیتیڤیسم وەک قوتابخانەیەکی فەلسەفی بۆ فکر
شلیک لەگەل چەند فەیلەسوفێک کاریان کرد بۆ ماوەی چەند سالیکی کەم کە دواترا ناونرا ئەلقەی ڤێننا.بۆ پەرە پێدانی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی چەند قوتابخانەیەکی تربیروڕای خۆیان چەسپاند لە ناوئەڵقەی ڤێنا هەروەک ئەزمونگەری زانستی،پۆزیتیڤیزمی نوێ،ئەزمون گەری لۆجیکی.کە چەند کەسایەتی دیار هەبوم ن لەناو ئەم ئەلقەیەدا وەک شیلیک،فریدریک وەیزمان،ئۆتۆنیورات،رودۆلف کارناپ.وە لۆجیکەل پۆزیتیڤیستە ئەلمانەکانیش وەک هانز ڕایشنباخ،فریدریک کراوس،گریلین و هرزبرج.لە ئینگلتەراش کەسایەتی دیار کە نوێنەرایەتی ئەم قوتابخانەیەی دەکرد ئایر بو.زۆربەی زاناکان و ماتماتیکیەکان ئارەزو مەند نەبون لەگەڵ کێشە کانی میتافیزیک. بەشکی تر کە پۆزەتیڤیستی کلاسیکی دامەزراوە لەلایەن کۆمتەوە کە ئامانجی رێخستنی زانستی کۆمەڵناسی بوە.
لە سالی ١٩٠٧ بیرکاری زان هانزهان،ئابوریناس ئوتۆ نیورات،وفیزیکزان فلیپ فرانک ،پاشان ئەمانە بونە ئەندامی دیاری ئەلقەی ڤێنا گروپیکیان دروست کرد بۆ گفتوگۆکردنی زانستی فەلسەفە.ڤیتگنشتاین لە پرەنسیپی سەلماندن «verifiability principle» کە واتایە بۆ دەڕبرین (meaning of a proposition) کە هاوتایە لەگەل میتۆدی دەسەلمێنێت (method of verifying) دەڕبڕین، مانای کۆمەڵێک ئەزمونە بەیەکەوە کە هاوتان بۆبونی دەڕبڕینە کان بە ڕاستی. (Vol. 5, 52-57)][New York: Macmillan.
لۆجیکەل پۆزیتیڤیزم لە ١٩٣١لە لایەن بلوم بێرگ وهیربیرت کە گەڵاڵەی کۆمەڵیک ئایدیا ی فەلسەفیان کرد. لەلایەن ئەلقەی ڤێناوە پێشکەشکراوەلە ناویاندا <>ئەزمونگەری لۆجیکی» «ئەزمونگەری زانستی» «پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی نوێ>> بەلام بەزۆری بە ناوی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکیە وە ناسێنرا. (ترادسیۆنی ئەزمونی ڤێنا)، وە پەیوەندیەکی نزیکی هەیە لەگەل ئەزمونگەری بەریتانی ،تا گەشتە لوتکەی دژە میتافیزیکی.
ئە ندامانی ئەلقەی ڤێنا یەک هەڵوێستیان هەبووبەرام بەربە فەلسفە ی زانست.ئەم کۆڕە شێوازی بیرکردنەوە ییان بەهاوکاری وکاری هاوبەش بوو پیکەوە،کارەکتەرایزکرابوبە پشتن بەستن بە دووتایبتمەندی سەرەکیەوە:یەکەم؛ئەزمون تاکە سەرچاوەی مەعریفەیە ،مەعریفەش لە ئەزمونەوە،دووەم شیکردنەوەی لۆجیکی هەڵدەسێت بەجیبەجیکردن و چەسپاندان بە هاوکاری لۆجیکی ڕەمزی کە میتۆدێکی پەسەند کراوە،وەچارەکردنی کێشە فەلسەفیەکانی گرتۆتە ئەستۆی. ئەم دوڕاسپاردەیە بۆ ئەزمونگەرا پۆزیتیڤیزستەکان ،مانای وایە ئەوان گەشتونەتە ئەنجامیێک کە ناسراوە وەک پۆزیتیڤیستی لۆجیکی ودیاریکردن و ناساندنیان لە پۆزیزستیڤیست و ئەزمونەکای پیشو.ئەم کۆرو کۆنگرەیە دەربارەی کۆری ڤینا بە ناوی تێگەشتنی زانستیانەی جیهان پەخشبلاوکرایەوە1996, 331 – hereinafter VC).(Vienna Circle encyclopedia)].] کواین دان بەوەدا دەنێت کە کاریگەری پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی و فەلسەفەی کارناپی لەسەر هەبوە وە،کواین هەوڵی داوە زاڵ بێت بەسەر بەشێکی ئەوهەڵوێستە نەگونجاوجیاوازە بۆنیورات وکارناپ،وە پارێزگاری کردن لەو دیدوتێڕوانینەی کە گوایە ڕاستە.لە نیوراتەوە، کواین هەموو ئەوکۆنسێپتانەی دەگرێتە خۆ(فۆلیبلیزم،کۆگەرای،وهۆلیستیک) بۆ زانست، وە لە دیالۆگێکی فەلسەفی دورو درێژ لەگەڵ کارناپ،کواین گەشەی پێدا نەک تەنها بۆڕەخنەگرتن لە جودای کردنی شێکردنەوە /شتی دەستکرد یان پیک هێنراو (analytic/synthetic) .پەیوەندی نێوان کواین و ئەلقە ی ڤێنا فۆکەس دە خاتە سەر دوو کێشەی سەرەکی :ڕەخنەی کێشەی (analyticity) وە سروشتی ڕستەی تێبینیکردن (observation sentences).پێس شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان کواین وئەلقەی ڤێناگرنگە بۆ ڕوونکردنەوەی واتای فەلسەفەی سروشت گەری ،لای کواین ئەوپەی بردنەی بەرئەنجامەی فەلسەفیە.ئەو نەی گوتوە کە «هیچ شتێک ڕونادان لە جیهاندا» بە بێ دوبارە دابەشکردنەوەی شتە بچوکە فیزیایەکان.
[QUINE 1981,98] کارناپ یەکیکە بو لە لیکۆڵەرەوان و بەرێوە بەرانی پۆزیتیڤیزمی لۆجیکی وە یەکێک بو لە فەیلەسوفە دیارە کانی سەدەی بیست.کارناپ هاوبەشیکردنیکی گرنگی دروست کرد لە فەلسەفەی زانستدا،فەلسەفەی زمان،تیۆری ئیحتیمالی،لۆجیکی ئیستقرائی،ولۆجیکی شێوەی.کارناپ میتافیزیکی ڕەت کردوە وەک شتێکی بێمانا لەبەرئەوەی ستەیتمینتی میتافیزیکی ناتوانرێت بسەڵمینریت یاخود پشت راست بکرێتەوە وە نە دەتوانرێت بەدرۆ بخرێتەوە لە رێگای ئەزمونەوە.کارناپ جەخت دەکاتەوە کە زۆرینەی کێشە فەلسەفیەکان لەڕاستیدا کێشەی قەڵبن(pseudo-problems) ئەمەش دەرئەنجامی خراپ مامەڵەکردنە بۆزمان.هەندیک لەوانە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن کاتێک کە دەیان ناسینەوە کە ئەوانە دەڕبرینی پرسێکن نین بۆ حەقیقەت(Fact)،بەلام زیاتر هەڵبژاردەیەکی تایبەتە لە نێوان جیاوازی چوارچێوەی زمانەوانی. بەم جۆرە شیکردنەوەی لۆجیکی بۆ زمان دەبێتە ئامرازیکی سەرەکی بۆچارەسەری کێشە فەڵسەفیەکان.لە وکاتە وەی زمانی ئاسای بێمانا یاخود ناڕون بوە.کارناپ جەختی لە سەر پێویستی کۆششکردن کردوە بۆپرسی یان قەزیەی فەلسەفە لە زمانی دەستکرددا (artificial languages)کە بەڕێوە دەبرێت لە لایەن قانونەکانی لۆجیک وماتماتیک.بە پیی زمانەکان،(In such languages) ئە و هەڵسوکەوت دەکات لەگەل کێشەکانی مانا بۆ ستەیتمینت ،لێکدانەوەی جیاوازبۆ ئیحتیمال،سروشتی یەکلاکردنەوە،وە جوداکردن لە نێوان شیکەرەو و دەستکردی (analytic and synthetic)،پێشکەوت و دواکەوت (priori and a posteriori)،وە پیویستی و ستەیتمێنتی کتو پر(contingent statements).
pg,1;pgr 1]]

پێش هێوم فەلسەفەی ئەزمونگەری گەشەیپێدرابو لە لایەن جۆن لووک و بڕێکلی یەوە.بەلام ئەوان سەرکەوتونە بون بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامی لۆجیکی لە ئەزمونگەرایەوە.بۆ لوک و بەرکەرلی تەنها ئایدیایەک بو لە ناو مێشکدا.هیوم بانگەشەی ئەوە دەکات کە دادوەری، ستەیتمینتەکان،دەڕبڕینەکان،کە ڕاستن یان هەڵە ن لە ڕیی پێناسەو دەربارەی حەقیقەت:ئەوانە تەنها پەیوەندیەکی ئایدیاین.

print

 45 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*