سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئەمەل سەعید کەلتووری کوردی و بیانی تێکەڵدەکات

ئەمەل سەعید کەلتووری کوردی و بیانی تێکەڵدەکات

گۆرانیبێژ ئەمەل سەعید کوردە، لە کاتی پێشکەشکردنی کارنامەی دەرچوونی زانکۆی لە لەندەن، بەناوی (بریقەیەکی کوردی لە موزیکی جازدا) کەلتووری کوردی و بیانی تێکەڵکرد و پێشکەشی کرد.
لەبارەی تێکەڵکردنی ئەو کەلتوورەوە دەڵێت: «کارنامەی زانکۆکەم تێکەڵکردنی میوزیکی کوردی و چارەکە تۆن و جاز بوو، هەر بۆیە شێوەی جلوبەرگەکەشم بریتی بوو لە تێکەڵکردنی دوو کەلتووری بیانی و کوردی (دوو فەقیانە و پشتێن و کڵاو بەهەوری سەرپەرچەمەوە لەگەڵ بەرگێکی بیانی.»
ئەو گۆرانیبێژە سوپاسی هەموو ئەو دۆست و هاوڕێیانەی کرد کە لە ئاهەنگی کارنامەی دەرچوونەکەی لە لەندەن ئامادەبوون و دەڵێت: «هێندەی ئەستێرەکانی ئاسمان و هێندەی بەرزی چیاکان سوپاسگوزاری ئێوەی خۆشەویستم، ئاوەدان بێت لەندەن کە پڕە لە مرۆڤی جوان.» ئەمەل سەعید سوپاسی دیزاینەری کڵاوەکەی دەکات کە لەلایەن (دڵکەش موراد) ەوە دروستکراوە.
ئەمەل سەعید کوردە، لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە سلێمانی ژیاوە و دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە، نزیکەی ٣٠ بەرهەمی تۆمارکراو و ئەلبومێکی بڵاوکراوەی هەیە، لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی و پاش چوارساڵ خوێندنی زانکۆ لە بواری ستایلی نوێی گۆرانی وتن و میوزیک، دوێنێ کارنامەی دواین قۆناغی خوێندنی پێشکەشكرد

print

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*