سەرەکی » وەرزش » نێیمار نهێنی گریانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات

نێیمار نهێنی گریانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌رازیل دوای تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆستاریكا و كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ ده‌ستی كرد به‌ گریان كه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن.
نێیمار له‌ ده‌قیقه‌ی حه‌وته‌می كاتی زیاد كراو گۆڵی دووه‌م و دڵنیایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌ یارییه‌كه‌ چه‌ند هه‌لێكی گۆڵكردنی له‌ده‌ستدا و دوای گۆڵه‌كه‌ش به‌ كوڵ گریا.
ئه‌و گریانه‌ش بووه‌ جێگه‌ی‌ بایه‌خی هه‌مووان به‌تایبه‌تی هانده‌ران كه‌ به‌دوای نهێنی گریانه‌كه‌ ده‌گه‌ڕان و راگه‌یاندنه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌و به‌ جۆرێك باسیان لێوه‌ده‌كرد.
به‌ڵام له‌ كۆتایی نێیمار خۆی له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نهێنییه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد و وتی: كه‌س نازانێت چیم كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شداری مۆندیال بكه‌م، هه‌مووان قسه‌ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت توتیه‌كانیش، به‌ڵام دوای ئه‌م گۆڵه‌ قسه‌كردن له‌سه‌رم كه‌م ده‌بێته‌وه‌.
نووسیویشیه‌تی: گریانه‌كه‌م به‌هۆی دڵخۆشیه‌وه‌ بوو، دڵخۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ و ویست و سه‌ركه‌وتن.
دۆخی ژیانم هه‌رگیز ئاسان نه‌بووه‌، دوای پێكانه‌ قورسه‌كه‌م ئێستا خه‌ونه‌كه‌م به‌رده‌وامه‌، ئێستا له‌بری خه‌ون بووه‌ته‌ ئامانج.

 124 جار بینراوە