سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » نووسه‌رێك له‌ به‌فر

نووسه‌رێك له‌ به‌فر

ئا: كاشما جه‌لال

ئۆرهان پاموك، ڕۆمانووس و ئه‌دیب و ڕووناكبیری به‌ناوبانگی تورك و هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵه‌.ئه‌م ڕۆماننووسه‌ هه‌میشه‌ به‌رهه‌مه‌كانی به‌هۆی لێهاتوویی و ته‌كنیكی نووسینه‌وه‌و ئه‌و ڕووداوه‌ مێژووییانه‌ی له‌ به‌رهه‌مه‌كانیدا باسی ده‌كات بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین خوێنه‌ر له‌ خۆی كۆبكاته‌وه‌ نه‌ك له‌ توركیا به‌ڵكو له‌ته‌واوی جیهانداو هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كراون به‌ كوردی.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕێكخراوی یۆنسكۆ، به‌رهه‌كانی بۆ 34 زمانی جیهانی وه‌رگێڕاوه‌و زیاتر له‌100 وڵات به‌رهه‌مه‌كانی ده‌خوێنرێته‌وه‌.ئۆرهان پاموك نوسه‌رێكی ناسراوی توركه‌ له‌ شاری (ئیستانبول) له‌ ساڵی ١٩٥٢ له‌ خێزانێكی قه‌ره‌باڵخ هاتۆته‌ دنیاوه‌، یه‌كێكه‌ له‌و نووسه‌رانه‌ی له‌وڵاتی خۆی و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ خۆشه‌ویست نییه‌.
پامووك توانیویه‌تی له‌ زانكۆی (ئیستانبول ڕۆبێرت كۆلێج)بخوێنێت و له‌بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریشدا كاری كردوه‌و شاره‌زاییه‌كی ته‌واووی هه‌یه‌ له‌ ته‌كنیه‌كی نووسیندا …
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له‌ ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵیدا خه‌ریكی وێنه‌كێشان بووه‌ پێی وابووه‌ ده‌بێته‌ وێنه‌كێشێكی به‌ناوبانگ، چوار ساڵ له‌زانكۆ خه‌ریكی خوێندنی ئه‌ندازیاری بووه‌، بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ له‌ پاڵ ئه‌ندازیاری په‌ره‌ به‌ وێنه‌كێشانه‌كه‌شی بدات، له‌ ته‌مه‌نی (٢٣) ساڵیدا بڕیاری دا ببێت به‌ نووسه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێنه‌كێشان و ئه‌ندازیاری وه‌لا نا.
یه‌كه‌م ڕۆمانی به‌ ناوی(cevdet by ve olğlları) (جه‌وده‌ت به‌گ و كوڕه‌كانی) بووه‌، ساڵێك دوای ئه‌مه‌ كتێبێكی تری به‌ ناوی (sessız ev) (ماڵێكی بێده‌نگ)، بڵاوكردۆته‌وه‌. له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می تردا له‌ گرنگترین و به‌ناوبانگترینیان شاكارێكه‌ به‌ ناوی (kar) (به‌فر) ه‌،ئه‌م ڕۆمانه‌ چیرۆكی شاعیرێك ئه‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ دوای (١٢) ساڵ بۆ زێدی خۆی ئه‌گه‌رێته‌وه‌.
پاموك له‌ دیمانه‌یه‌كدا وتویه‌تی: هه‌میشه‌ كارێكی قورسه‌ له‌ توركیا نوسه‌ر بیت چونكه‌ به‌ئاشكرا ڕه‌خنه‌م له‌ ناسیۆنالیزمی تورك گرتووه‌و زۆرێك له‌ ناسیۆلسته‌كانی ئێره‌ ئه‌مایان پێ قوت نه‌چووه‌ ئه‌وانیش ره‌خنه‌ی توندیان لێ گرتوم، هه‌روه‌ها وتوشێتی من ئه‌و كه‌سه‌م به‌وڵاتانی جیهاندا ده‌فڕم ڕۆژێك له‌ نیویۆركم و ڕۆژی دواتر له‌ تۆكێۆ دیمانه‌م له‌گه‌ڵ ساز ده‌كه‌ن من له‌و ساته‌دا به‌ پێچه‌وانه‌ی یاریزانێكی براوه‌ی زێڕین له‌ ئۆڵۆمپیاتدا ئاڵای توركیا ناشه‌كێنمه‌وه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ توركیا ده‌گرم ,په‌موك وتوشیتی زۆر توڕه‌ ئه‌بم كاتێك به‌شێواێكی قێزه‌ونانه‌ سه‌یری نوسینه‌كانم ده‌كه‌ن و كتێبه‌كانم ناخوێنه‌وه‌ ،ئه‌وان هه‌رگیز فێرنه‌بوون كتێبی ڕه‌خنه‌ ئامێز بخوێنه‌وه‌، سه‌ركه‌وتنی من له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌وانی بردۆته‌ دۆخی جادوو لێكراوانه‌وه‌.

*سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی توركی(SABAH)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*