سەرەکی » زانست » ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی

ئاژه‌ڵی ماڵیی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونیی

یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا پشت به‌ ئاژه‌ڵی ماڵیی ده‌به‌ستێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی ده‌روونیی.

  له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری مانشسته‌ری به‌ریتانیا ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانی وه‌ك شیزۆفرینیا و خه‌مۆكیی، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی ئاژه‌ڵانی ماڵیی.
ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خانمه‌ په‌رستیارێكه‌وه‌ به‌ ناوی (شارۆن هۆل) به‌ڕێوده‌برێت‌و بۆخۆیشی به‌ ئه‌زمونێكی هاوشێوه‌دا ڕۆیشتووه‌، ئه‌و بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و خه‌مۆكییه‌ی دوای له‌ ده‌ستدانی دایك و باوكی توشی بووه‌ بێچووه‌ سه‌گێكی كڕیوه‌ و كاتی له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر بردووه‌ و  له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌شیدا چه‌ندین تووله‌ سه‌گ و چه‌ند كه‌رویشكێك و پشیله‌ و ئاژه‌ڵیی دیكه‌ی ماڵیی هه‌یه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ پشێویی ده‌روونییان هه‌یه‌.
 ئه‌و خاتوونه‌ له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت» ئه‌و كاره‌  شتێكی ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه‌ و هه‌ندێك له‌چاره‌سه‌ركاره‌ ده‌رونییه‌كان ڕێنماییان كردووین كه‌ زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شداریی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری  ده‌روونیی، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زۆر چێژ له‌و چاره‌سه‌ره‌ ده‌بینن و به‌ چالاكییه‌وه‌ به‌شداری له‌ چاره‌سه‌ر به‌ هۆی ئاژه‌ڵی ماڵییه‌وه‌ ده‌كه‌ن».
 ئه‌و خانمه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌هه‌ندێك له‌و دانیشتنه‌ چاره‌سه‌ركارییانه‌ی سه‌رپه‌رشتی  ده‌كات هیچ قسه‌یه‌ك ناكرێت، به‌ڵكو ڕێگه‌ ده‌دات نه‌خۆشه‌كان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كان كارلێك بكه‌ن، كاتێكیش نه‌خۆش چێژ له‌ بینینی ئاژه‌ڵه‌كه‌ ده‌بینێت، ئه‌وه‌ ئه‌و هێڵه‌ درێژه‌ی ڕووناكییه‌ كه‌ تاریكیی ژیانیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌ و چێژ به‌خشتره‌ بۆیان.
ئه‌م پرۆگرامی چاره‌سه‌ركارییه‌ی باسكرا یه‌كێكه‌ له‌ زنجیره‌ پرۆگرامه‌ ته‌ندروستییه‌كان كه‌ پشتیوانییه‌ داراییه‌كه‌ی 330 هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (440) هه‌زار دۆلار و تایبه‌تیشه‌ به‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی ده‌روونییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
سه‌رچاوه‌: BBC
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...