دوای چل‌ودوو ساڵ ساڵ جارێكی دیكه كونه هه‌ره گه‌وره ئالۆزهكهی ویلایه‌تی میریلاند له‌ناوه‌راستی كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور ده‌ركه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌ركه‌وتنه‌دا زانایانی سه‌رسام كردووه ئه‌وه‌یه كه داخۆ چۆن ئه‌و كونه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه؟
ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت ئه‌وه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه ئه‌و كونه ده‌ركه‌وێت كه جۆرێكه له پۆلینیا یان داخورانێكی سههۆڵینو ئه‌ویش بریتییه له‌پانتاییه‌كی ئاویی كراوه كه به سه‌هۆڵی ده‌ریایی ده‌وره دراوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی جۆره‌كانی پۆلینیا له نزیك كه‌ناراوه‌كانه‌وه دروست ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان به سه‌دان كیلۆمه‌تر له كه‌ناره‌وه دووره.
بۆ یه‌كه‌مین جار زانایان له ساڵی 1974دا ئه‌و كونهیان بینیوه و له‌و كاته‌دا گه‌وره‌ییه‌كه‌ی هێنده‌ی ویلایه‌تی ئه‌ریگۆن بووه و له ساڵی 1976دا كونه‌كه به شێوه‌یه‌كی باش داخرا و له ساڵی 2016 دا مانگه ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به ناسا دوای 40 ساڵ كونێكی بچووكیان به‌دیكرد، له‌و كاته‌وه ئه‌و كونه به شێوه‌یه‌كی سه‌یر گه‌وره بووه و ئێستا پانتایه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌ی ویلایه‌تی میریلانده، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن «سه‌ره‌ڕای گه‌وره بوونی ئه‌و كونه هێشتا پانتاییه‌كه‌ی له‌چاو ئه‌و پانتاییه‌ی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو كه‌مه» ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته شێوه مه‌ته‌ڵێك بۆ زانایان.
ئێستاش توێژه‌ره‌وه‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی وه‌ڵامێك كه هۆكاره‌كانی دووباره دروستبوونه‌وه و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی كونه‌كه بدات به ده‌سته‌وه.
سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
115 جار بینراوە