ده‌ستكه‌وته‌كانی یانه‌ی یۆڤانتۆس له ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش له چه‌ند رۆژی رابردوو یانه‌ی یۆڤانتۆس ته‌نها له فرۆشتنی درێسی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دهستكهوتۆتهوه كه له كڕینی رۆناڵدۆ خه‌رجی كردوه.
یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی به‌رامبه‌ر بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی و له‌و كاته‌شه‌وه خه‌زێنه‌ی یانه‌كه له رێگه‌ی بهرزببوونهوهی پشكه‌كانی یانه‌كه له بۆرسه‌ی میلان و فرۆشتنی بلیته‌كانی سه‌ره‌تای وه‌رز و درێسی ئه‌و یاریزانه گه‌شاوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن بڵاویكردۆته‌وه ته‌نها له رۆژێكدا یانه‌ی یۆڤانتۆس 520 هه‌زار درێسی رۆناڵدۆ فرۆشتووه كه هه‌ر درێسێكی ئه‌و یاریزانه نرخه‌كه‌ی 154 یۆرۆیه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌و ژماره‌یه خه‌یاڵیه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ی به فرۆشی درێسه‌كانی یۆڤانتۆس كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 850 هه‌زار درێس تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام فرۆشی درێسی رۆناڵدۆ ته‌نها له رۆژێكدا له‌و ژماره‌یه نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیش بڵاویكردۆته‌وه له 48 سه‌عاتی دوای ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ یۆڤانتۆس 84 ملیۆن یۆرۆی له فرۆشتنی درێس ده‌ستكه‌وتووه.
به‌هۆی هێنانی ئه‌و یاریزانه‌ش هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی فیات و سپۆنسه‌ره‌كانی تر ده‌بێت پاره بده‌ن به یۆڤی به‌هۆی ئه‌مه‌ش یۆڤانتۆس پاره‌یه‌كی زۆر زیاتری ده‌ستكه‌وێت به‌راورد به‌و پاره‌یه‌ی له رۆناڵدۆدا خه‌رجی كردوه.
98 جار بینراوە