سەرەکی » وەرزش » راهێنه‌ری ئیسله‌ندا به‌هۆی بێزاربوونەوە ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

راهێنه‌ری ئیسله‌ندا به‌هۆی بێزاربوونەوە ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

هیمیر هالگریمسۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئایسله‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ مۆندیال.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ 51 ساڵه‌ هه‌مووانی توشی سه‌رسوڕمان كرد و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی‌ كرد و له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر بمویستایه‌ له‌ كاره‌كه‌م به‌رده‌وام بم ئه‌وا به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی پێشوو كاره‌كه‌م ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ستم كرد ئه‌م جۆره‌ رۆتینه‌ وام لێده‌كات هه‌ست به‌ بێ زاربوون بكه‌م، بۆیه‌ بڕیارمدا وازبهێنم.
وتیشی: پێم وایه‌ ئێستا كاتێكی گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاریزانه‌كان گوێ له‌ قسه‌ی كه‌سێكی تر بگرن، كه‌سێك كه‌ دیده‌یه‌كی نوێی هه‌بێت و بتوانێت هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ سه‌ره‌تا ساڵی 2011 وه‌كو یاریده‌ده‌ری كاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئایسله‌ندا كردوه‌و دواتریش بۆ یۆرۆی 2016 به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لارس لاگرباكی سویدی بوونه‌ته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌و دوای یۆرۆش به‌ته‌نیا ئه‌و پۆسته‌ی‌ وه‌رگرت.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ش كه‌ نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بۆنده‌كه‌ی‌ نوێ بكاته‌وه‌ سوپاسی ئه‌و راهێنه‌ری كردوه‌ بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كارانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ كردویه‌تی.

 32 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*