سەرەکی » هەمەڕەنگ » تابلۆیەکی سلڤادۆر دالی دۆزرایەوە

تابلۆیەکی سلڤادۆر دالی دۆزرایەوە

هێزەئەمنییەکانی وڵاتی لوبنان تابلۆیەکی هونەرییان دۆزییەوە کە پێدەچێت یەکێک بێت لەبەرهەمە دزراوە هونەرییەکانی هونەرمەندی بەناوبانگی جیهان سلڤادۆر دالی.
ئەو هێزانە رایانگەیاندووە کە چوار کەسیان دەستگیر کردووە بەتاوانی ئەوەی ویستویانە ئەو بەرهەمە هونەرییە بفرۆشن.
لەمبارەیەوە شارەزایانی بواری هونەری شێوەکاری پێیانوایە لەبەرئەوەی تابلۆکە نووسخەی ئەسڵییەو کەسێتی خەڵکە ئاست بەرزەکان دەردەخات بەرهەمی سلڤادۆر دالییەو لەچوارچێوەی ئەو کارە هونەییانەدایە کە دالی بۆ ئەو خەڵکانە کێشاویەتی.
هەروەها نیکۆلاس دیشارنیس کە کوڕی ئەو پیاوەیە کە سکرتێری سلڤادۆر دالی بووە، دەربارەی دۆزینەوەی ئەم بەرهەمە هونەرییەی دالی وتویەتی، پێشتریش بەشێوەی نهێنی لەساڵانی 1986 هەتا 1995 ئەم تابلۆ هونەرییە چەندین جار لەزیادکردنە ئاشکراکاندا بە بڕی پارەی جیاواز فرۆشراوە.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...