ئاماده‌كردنی كوردستانی نوێی هه‌فته
خولی یه‌كه‌م
له‌ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان، چوار خولی هه‌لبژاردن ئه‌نجامدراوه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.
دوای شكست هێنانی گفتوگۆكانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی‌و رژێمی سه‌دام، له 26\10\1991 حكومه‌تی عیراق ده‌ستی كرد بهكێشانهوهی داموده‌زگا ئیداریه‌كان له‌ناوچه‌كانی كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی یاسایی و ئیداریی دروستكرد، به‌ره‌ی كوردستانی كه له‌حه‌وت حزب پێكهاتبوو وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دیفاكتۆی ناوچه‌كه له‌ئاستی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژه سیاسی و ئیداری و یاساییهدابوو كه‌رژێم له‌كوردستان دروستی كرد، ئه‌وه‌بوو به‌ره‌ی كوردستانی بیری له‌دامه‌زراندنی سیستمێكی په‌رله‌مانی كرده‌وه له‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ربه‌خۆی ئازاد‌و دیموكراتیه‌وه.
بۆئه‌مه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له (15) كه‌س له دادوه‌ران و پارێزهرو مافپه‌روه‌ران و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێكهێنا، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه چه‌ند دانیشتنێكی له‌ماوه‌ی نێوان 23\12\1991 تاوه‌كو 28\1\1992 ئه‌نجامدا، پڕۆژه یاسایه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی كرد‌و له‌رۆژی 28\4\1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراو به‌ناوی یاسای ژماره (1) بۆ ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عیراق په‌سه‌ندكرا.
هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان له‌رێگای ده‌نگدانی گشتی ونهێنی و راسته‌وخۆ له 19\5\1992 به‌به‌شداری نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر كه‌نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌سێ ملیۆن و نیو هاوڵاتیان ده‌كرد ئه‌نجامدرا. كه به‌هاوكاری وپشتیوانی چاودێرانی بیانی ودۆستانی گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی یاسای هه‌لبژاردن هه‌رحزبێك ده‌بوایه 7% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كورسیه‌كی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات.
یه‌كه‌مین ئه‌زموونی هه‌لبژاردنه‌كان به‌شیۆه‌یه‌كی دیموكراسی له‌كوردستانی عێراق به‌پێی یاسای ژماره(1)ی به‌ره‌ی كوردستانی له 19\5\1992 به‌سه‌رپه‌رشتی و چاودێری نوێنه‌رانی چه‌ندین رێكخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، حه‌وت لیست و (967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا كرد.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن، كه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا، كهبهسیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمپیل النسبی) به‌رێوه‌چوو، ته‌نیا (لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان)و لیستی هاوبه‌شی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشان)، هاتنه نێو په‌رله‌مان له كۆی 105 كورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و پارتی 50% ی كورسیه‌كانیان به‌ركه‌وت.
به‌پێی بریارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانیش كه له 8\4\1992 ده‌رچوو (5) كورسی بۆ مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا، كه 4 ئه‌ندامیان له لیستی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشووری و 1 ئه‌ندامیش بۆ لیستی یه‌كگرتووی مه‌سیحیه‌كانی كوردستان ته‌رخان كرا.
به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ، له2ی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م ئه‌نجامبدرێ. ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژی ناوخۆ‌و زیادبوونی مه‌ترسیه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و دیمهكراسیهته ساوایه‌ی كوردستان سه‌ره‌نجام په‌رله‌مانیشی كرده قوربانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌كی كه‌وت و نه‌یتوانی رۆڵی خۆی ببینێ و ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
له ئه‌نجامی رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتۆن كه‌له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریكا (خاتوو مادلین ئۆلبرایت) له‌نێوان مام جه‌لال و كاك مه‌سعود ئیمزاكرا، په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كیگرته‌وه. له 4/10/2002 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كرد و هه‌فته‌یه‌كیش دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌سلێمانی گرێدا. ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان 3 مانگ بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (د، رۆژ نوری شاوێس)و 2 مانگیش بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (د. كه‌مال فوئاد) دیاریكرا، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م خوله درێژه پێده‌ری خولی یه‌كه‌می هه‌لبژاردنه‌كانی سالی 1992 بوو. له‌خولی گواستنه‌وه‌دا په‌رله‌مان چه‌ندین یاسا‌و بریاری گرنگی ده‌ركردووه.
خولی دووه‌م
له‌رۆژی 30 كانوونی دووه‌می ساڵی 2005 خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدرا كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بوو كه‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له‌كوردستان و عیراق ئه‌نجام درا.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 دانیشتوانی كوردستان جیا له‌دانیشتوانی ناوچه‌كانی تری عیراق، له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنی 3 ئه‌نجومه‌نی جیادا ئه‌وانیش بریتی بوون له: ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق (په‌رله‌مانی كوردستان)، كهلهسنووری پارێزگاكانی (سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك) ئه‌نجامدرا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
له‌هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان 13 لیستی جیاواز به‌شداریان له ململانێكاندا كرد، كه به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا 1753919 كه‌س له‌دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان تێدا كرد و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 105 ئه‌ندام بۆ 111 ئه‌ندام به‌رزكرایه‌وه. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها سێ لیست له‌كۆی 13 لیست كه‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردبوو، توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان كه (104) كورسی و لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان عیراق (6) كورسی و لیستی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆكان (1) یه‌ك كورسیان به‌ده‌ستهێنا.
خولی سێیه‌م
رۆژی 25/7/2009 پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
كه 24 لیست به‌شداریی هه‌لبژاردنیان كرد، بۆ كێبركێ له‌سه‌ر 111 كورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان. له‌م خوله‌دا په‌رله‌مانی كوردستان بوونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی له ژیانی په‌رله‌مانیدا ئه‌زموون كرد.
خولی چواره‌م
رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچهكراروه به‌رێوه‌چوو، تیایدا (31) لیست به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.
خولی پێنجه‌م
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی خولی پێینجهمی په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت و سه‌رجه‌م رێكاره یاساییه‌كانی ته‌واو كراوه و به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم. بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان (38) قه‌واره په‌سه‌ند كراوه و له كۆی هه‌موو ئه‌و قه‌وارانه‌ی داوای په‌سه‌ند كردن و به‌شداریی كردنیان كردووه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نیا (3) قه‌واره له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه و مافی به‌شدارییان پێ نه‌دراوه.
290 جار بینراوە