سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » بەهۆیەوە ئەمریکا ڕۆژ بەڕۆژ لە تورکیا تووڕەتر دەبێت

ئەو قەشەیە کێیە کە ئەو گۆبەندە گەوەرەیەی نایەوە؟

بەهۆیەوە ئەمریکا ڕۆژ بەڕۆژ لە تورکیا تووڕەتر دەبێت

ئەو تەنگژەیەی ئەمڕۆ لە پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و تورکیا دروست بوەو سزای توندی لێکەوتۆتەوە بۆسەر ئابوری تورکیا و واخەریکە دەبێتە تەنگژەیەکی جیهانی و زۆر وڵاتی تریشی پێوە بوە، لە ئەنجامی دەستگیرکردنی قەشە» بانسۆن» پەیدابوە، هەرچەندەی ئەمریکا فشاری زیاتر دەخاتە سەر، بەڵام تورکیا تا ئێستا قایل نەبوە ئازادی بکات، تۆ بڵێی گرتنی ڕاستی بێت یان سیناریۆ ؟ یان بڵێی ئەو قەشەیە کێ بێ و بایەخی چی بێت وا ئەو قەیرانە گەورەیەی لێ دروست بوە؟

ئەو قەشەیە کێیە؟
« ئەندرۆ بانسۆن» قەشەیەکی ئەمریکیە و تەمەنی ٥٠ ساڵە، لە ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ژنەکەی و سێ منداڵەکەی لەئەمریکا چۆتە تورکیا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی ئاینی کریستیان و سەرپەرشتیکردنی کەنیسەیەکی ئینجیلی لەشاری ئەزمیری ڕۆژئاوای تورکیا کە ٩٩٪ ی دانیشتوانەکەی موسڵمانن، ئەو کەنیسەیە تەنها ٢٥ ئەندام و هامۆشۆکەری هەبوەو قەشەش لەناو سەرپەرشتی کردون و بە گیتارەکەیەوە مۆسیقای بۆ لێدوان و پێشنوێژیشی بۆ کردون، تا ئەو کاتەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو ئەندامەی ناتۆ ئاسایی بوە ئیشوکاری ئەو کەنیسەیە و قەشەش زۆر بە ئارامی بەڕێوەچوە.

تۆمەتی تیرۆری دراوتە پاڵ
لە ٧ ی مانگی تشرینی یەکەم و ڕێک سێ مانگ لە دوای کودەتا شکستخواردوەکە ی ٢٠١٦ لەو کاتەی کە قەشە دەیەوێت مافی مانەوەو ئیقامەکەی لە تورکیا تازە بکاتەوەو لەگەڵ ژنەکەی سەردانی دەزگا فەرمیەکان دەکەن ، لەوێ دەمودەست دەگیرێن، دوای چەند ڕۆژێک ژنەکەی ئازاد دەکرێ بەڵام خۆی لە دوای دوو مانگ ئینجا پێی ڕادەگەیەنن و بڵاوی دەکەنەوە کە تۆمەتەکەی ئەندامبونیەتی لە گروپێکی تیرۆریستی ناو تورکیا و زانیاری نهێنی لەسەر ئەو وڵاتە کۆکردۆتەوەو نەخشەی کاری تێکدان و هاوکاری کودەتاکە و پارتی کرێکارانی کوردستانیشی کردووە.

لەبری قەشە گولەن
هەرچەندە قەشە پەیوەندی باش و دۆستانەی لەگەڵ زۆر لە کەسایەتی سیاسی و چالاکواندا هەبوەو چەند جارێکیش سەردانی باکووری کوردستانی کردوە، بەڵام ئەمریکیەکان بە هەموو شێوەیەک ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوەو بە بوختانی وەسف دەکەن، بۆیە ئەمریکا چەند جارێک داوای ئازادکردنی کردوەو یەکەم جار کە ساڵی پار داوای کردوە تورکیا گوتی تەنها بەمەرجێک ئازاد دەکرێت ئەگەر لەگەڵ « فەتحوڵلا گولەن» بگۆڕدرێتەوەو ئەمریکا ئەو کەسە رادەستی تورکیا بکاتەوە ئینجا ئازادی دەکەن. ئەمریکاش ئەم داوایەی تورکیای رەتکردەوە

وەزعی نالەبارە
بە پێی لێدوانی پارێزەرو کچەکەشی باری تەندروستی قەشە زۆر نارێکە و لەو ژوورەی زیندانەدا کە بۆ تەنها ٨ کەس تەرخانکراوە کەچی ٢١ کەسی تری تێ ئاخنراوەو شوێنەکەیان زۆر تەسک وناخۆشە، ئەو لەو بڕوایەدا کە ئەشکەنجەش بدرێت بۆیە ٢٥ کیلۆ لە کێشی دابەزیوە، ئەمریکیەکان نیگەران لەو ڕەوشەو فشاری زۆریان کردۆتە سەر تورکیا بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە لاملی دەکا و ناچێتە ژێر باری ئەوەی بەبێ سزا ئازادی بکات.

سی و پێنج ساڵ زیندانی
دادگای باڵای تورکیا ساڵی پار فەرمانی ئازادکردنیدا بەڵام لەژێر مانەوەی بە زۆر لەناو تورکیاو چاودێری هەمیشەیی بەڵام دوایی دیسان دەستگیریان کردەوە، چاودێران دەڵێن ئەگەر قەشە ئەو تۆمەتەی بەسەردا ساغ بێتەوە ئەوا بە پێی یاسا ٣٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

سەرچاوە : BBC. DW. Zeit Online

 462 جار بینراوە