سەرەکی » ئاراستە » رووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان، لە دیدی میدیای فەرەنساوە

رووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان، لە دیدی میدیای فەرەنساوە

ئامادەکردنی: حەمە عوسمان 
رووداوه‌کانی که‌رکوک و ناوچه‌کانی تری کوردستان، بووه‌ مایه‌ی گرنگی پێدانی زۆربه‌ی میدیاکانی فه‌ره‌نساو، له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرت و ریپۆرتاژی زۆریان له‌باره‌وه‌ له‌سه‌ر نووسیه‌وه‌.
ریفراندۆم هۆکاری کێشه‌کان بووه‌
هەموو گۆڤارو رۆژنامەکان و کەناڵی تەلەڤیزیون و  لە فەرەنسا، باس لەوە ئەکەن، کە هۆکاری ئەو گرژیی و ئاڵۆزییەی ئەمڕۆ لە کوردستان بە گشتی و لە ناوچەکانی کەرکوکو دەوروبەری بەتایبەتی ئەگەرێتەوە، بۆ بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، کە بۆتە هۆی توڕە بون و گرژی و کێشە لەلایەن حکومەتی ناوەند و ووڵاتە دراوسێکان، کە لەلای ئەوانیش بەشێک لە گەلی کورد هەن و ترسیان لەوە هەیە، کە ئەوانیش بە هەمانشێوە داوای مافی چارەنوسی خۆیان بکەن، جگه‌له‌وه‌ش رێگرتن له‌ به‌هێزبوونی  په‌یوه‌ندی نێوان هاوپەیمانان و کورد دوای تەواوبونی شەڕی داعش، چونکه‌ ده‌ترسن ئه‌مه‌ ببێته‌ هۆی گه‌یشتنی کورده‌کان به‌ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاته‌ ده‌نگ
رۆژنامەی  لومۆند، که‌ یه‌کێکه‌ له‌ رۆژنامه‌ ناوداره‌کانی فه‌ره‌نسا، له‌ راپۆرتێکیدا باس لە ئەنجومەنی ئاسایش ده‌کات، کە بریتین لە 15 ئەندام،کە رۆژی  18 ی ئەم مانگە بە تێکڕای دەنگ، داوا  لە هەموو لایەن و حیزبەکان لە کوردستان  ئەکات، خۆیان لە هەموو  بەیکدا چون و دووبەرەکیه‌ک دووربخەنەوە و داوا ئەکەن کە ئەو هێزانە، خۆیان دوورخەنەوە لە هەڕەشە و گەڕانەوە بۆ هێز، هەوڵی  ئەوە بودەن بە جدی بکەونە گفتوگۆی دروستکەر لەگەڵ بەغدادا.
شه‌ڕه‌که‌ی پردێ
لۆمۆند درێژە ئەدا بەباتەکە و ئەڵێت: هێزەکانی عیراق رۆژی 20 ی ئەم مانگە هەموو ئەو ناوچانەیان لەژێر دەستی  پێشمەرگە وەرگرتەوە، کە ململانێیان لەسەری هەبوو، بە شێوەیەک ئێستا تەنها 50 کم دوورن لە هەولێری پایتەختی کوردستان، پاش ئەوەی پۆلیس و هێزەکانی حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی شارۆچکەی  ئاڵتون کۆپریان کرد و هەندێک شەڕوپێکدادان ڕویدا، بەڵام هێزەکانی عیراق  ئەم شارۆچکەیەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد و هەر بە زوویی  ئاڵای  عیراقیان لەسەر شوێنە ئیداریەکانی ئەو شارە بەرزکردەووە. هەر لەو شەڕو پێکدادانەدا، هێزەکانی پێشمەرگە پردی زابیان تەقاندەوە، کە  هەولێر و کەرکوک بەیەکەوە ئەبەستێتەوە.
لەلایەکی ترەوە ، سەرۆک  وەزیرانی عیراق  بۆ لۆمۆند ئەڵێت: ( ئێمە بەردەوام ئەبین بۆ بنیات نانەوەی دەسەڵاتی  فیدراڵ  لە هەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی پێشمه‌رگه‌ دان .
بە خێرایی دەستی برایەتی بۆ کورد درێژکەن
هەر لەمبارەیەوە و لە هەمان رۆژنامەدا رۆژێک دوای ئەو کارەسەتە ، روناکبیر و فەیلەسوفی فەرەنسی و دۆستی گەلانی بندەست بە تایبەتی گەلی کورد ( بێرخناخ ‌هێنری لۆڤێ ) بابەتێکی لەژێر ناونیشانی ( زووکەن دەستی برایەتی بۆ کورد  درێژکەن ) نوسیووە، تێیدا باس لە رابردوی تراجیدی گەلی کورد ئەکات، لەگەڵ رژێمە یەکبەدوایی یەکەکانی عیراقدا بەتایبەتی رێژمی دیکتاتۆری سەدامی گۆڕبەگۆر، کە هەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی تا گواستنەوەی زۆرەملێ و ئەنفال و کاولکردنی گوندەکانی کوردستان  درێغی نەکرد. هه‌روه‌ها باس لەوە ئەکات، کە ئەمڕۆ ئەوانەی دوای سەدام هاتنە سەر حوکم، بە هەمە ئاهەنگی لەگەڵ ئێران، بە تەواویی چەکەکانیانەوە بە دەبابەو تۆپ و راجیمەکانیان، دژی کورد بەکاریان هێنا، بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان کە بریتین لە سیەکانی کورد بۆ هەناسەیان.
هه‌ڵوێست گۆڕانی فه‌ره‌نسا
لەلایەکی تردا ڕەخنەو توانج ئەگرێتە ووڵاتەکەی خۆیی و ئەوە بە بیر ئەهێنێتەوە، کە دوێنێ خۆیان بە هاوڕێی کورد ئەزانی و پشتیان بە  پێشمەرگەو ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەوان ئەبەست، بۆ ئەوەی داعش رێزمان بگرێت و ملیان کەچ کەن، هەر ئەوانیش بوون بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئێمە خەباتیان کرد، ئێساش هەموویان پشتیان تێکردن ،بۆیە ئەبێت خێراکەین دەستی برایەتی کورد بگوشین.
کەوتنی کەرکوک
رۆژنامه‌ی لێبیراسیونیش، بەو رستەیەی سەرەوە باس لە رووداوەکەی کەرکوک ئەکات و ئەڵێ: مانگێک کەمتر لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان، هێزە  عیراقیەکان رۆژی   دووشەممەی ڕابردوو بەبێ بەرگری  ( قودسی کوردیان) گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان. بورهان  مزهر الاسی ،ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پشکی عەرەب ،بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەم رۆژنامەیەدا ووتی: زۆر بەکەمی بەرەوڕوبوونەوە و بەرگری هەبوو، چەندکەسێک کوژران لەهەردوولا و پێشمەرگەش  خۆیان کێشایەوە.
تورکمان دژی ریفراندۆم بوون
رعد ئاغا، ئەندام ئەنجومەنی ئەو شارە لەسەر پشکی تورکمانەکان ،بەم رۆژنامەیەی راگەیاندووە: لە رۆژی 25 مانگی سێپتەمبەر بۆ ریفراندۆم ئێمە دژ بوین و دەنگمان نەداوە،چونکە هەر دەنگدان و بەشداری کردنێکمان واتە دانی شەرعیەتە بە ریفراندۆمە .
بەرپرسێکی کوردیش کە نەیویستوە ناوی خۆی بهێنێت ووتی: ئێمە ترسمان لە تێکچوونی باری ئاسایشی ئەم شارە هەیە، بەتایبەتی لەبەر بوونی حەشدی شەعبی کە ئێران سەرپەرشتیان ئەکات و ئەوانە بونیان لە دەوروبەری شاری کەرکوک هەیە و لەسەرەتای مانگی سێپتەمبەره‌وە ،بە سەدان لەوانە خۆیان خزانبوە ناو سەنتەری ئەم شارە.
 دوای شه‌ڕی رزگارکردنی موسڵ بوو
رٶژنامەی  لوڤیگارۆش راپۆرتێکی له‌باره‌وه‌ نووسیوه‌و ده‌ڵێت:  ساڵێک دوای دەستپێکردنی شەری رزگارکردنی شاری موسڵ، عیراق کەرکوک لە  کوردەکان ئەسێنێتەوە.
هەر لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا لە رۆژنامەی لوڤیگارۆدا هاتووە: کورد و دەسەڵاتدارانی بەغدا، دوو هاوپەیمان بوون دژی داعش و بەیەکەوە بەرەو ڕوویان ئەبوونەوەو رۆژئاوا پشتگیری ئەکردن، بەڵام ئەو هاوپەیمانیە، هاوپەیمانیەکی ناسک بوو کە به‌ هاوسەرگیری نێوان ماسی و کەروێشک وەسفی ئەکات.
به‌غدا له‌ ریفراندۆم ناڕازییه‌
ئەم رۆژنامەیە بەردەوامەو ئەڵێت: دوای ئەوەی کە داعش  دوابنکەو دوا گیرفانی لە حەویجە لە دەست دا، گرژی و دژایەتی نێوان  پێشمەرگەو  هێزە عیراقیەکان  دەستی پێکرد، پاش ئەوەی بەغدا هۆشیاریدا  لە ناڕەزایی خۆی  بۆ ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، کە لە 25 ی مانگی سێپتەمبەری رابردوو بەرێوەچوو.
  سوپای عیراق  پاشەکشێی بە کوردەکان کرد
رۆژنامەی لیهیمانیتێش له‌مباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێکی بڵاوکردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: کوردەکان تەواوی  23000 کلم کە لەژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بوو دۆڕاند، ئەوەیش کە هەر لە ساڵانی 2003 وە وردە وردە توانیان بیگێڕنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
دواتر سێریل ڕوسێل، شارەزا لە بواری جوگرافیدا به‌ رۆژنامه‌که‌ی رایگەیاند:  لە ئێستادا کوردەکان تەنها 5000 تا 6000 کلم یان بەدەستەوە ماوە و شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری 52 کم لە کەرکووک دووره‌،بەوە ئەچێت ئەم شارۆچکەیەش لەدەست بدەن.
لە ئێرانەوە تا تورکیا هەمووی  دژی کوردن لە کەرکوک
رۆژ نامەی  کوخیە ئەنتێرناسیونال راپۆرتێکی له‌مباریه‌وه‌ نووسیوه‌و ئاماژه‌ی به‌ ئاڵۆزییه‌کانی که‌رکووک کردووه‌و ده‌ڵێت: وەلاوە نانی ناوچەی کەرکوک کە ململانێی لەسەر لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی،کوردەکان پەیامی مافی خۆیان دژی ووڵاتە دراوسێکانیان ئاشکرا کرد، کە ئەکرێت رقیشیان لەیەکتری بێت و ئاڵۆزیی و گرژی و بەرزبونەوەی توندو تیژی لە نێوان کوردەکان دروست کات.
خه‌ونی کورده‌کان
خەونی کوردەکان بەدیهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە لە باکووری عیراق کە خەریک بوو، ئەو خەونە بێتەدی بە تایبەتی دوای سەرئەنجامی دەنگدان بۆ ریفراندۆم کە لە 25 ی سێپتەمبەردا ئەنجام درا.
3 هەفتە دوای ئەو  ریفراندۆمە  کوردەکان بە شێوەیەکی توندڕەوانە بەره‌و ڕووی هێرشێکی گەورە بونەوە و لە 16 ی ئۆکتۆبەردا،  هێزەکانی عیراق  بە پشتیوانی ئێران، توانیان کەرکوک  کۆنترۆڵ بکەن کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و ئەم ناوچەیە، هەمیشە جێی ململانێی نێوان عەرەب و تورک و کورد بووە، ئەبێت ببێتە هێڵێکی تازەی بەرەی شەڕو پێکدادان، سەرەڕای هەموو ئەو شەڕانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆتە هۆی لەیەکترترازاندن.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عومەر شێخمووس:لە رۆژئاڤا كورد كارتی گرنگی سیاسی لەبەردەستە

عومەر شێخمووس سیاسەتمەدار و كەسایەتیی سەربەخۆی رۆژئاڤای كوردستان رایگەیاند: لە ...