سەرەکی » مانشێت » تۆپبارانەكەی ئێران‌و هەڵوێستی یەكێتیی!

تۆپبارانەكەی ئێران‌و هەڵوێستی یەكێتیی!

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەروەكو وتەبێژی یەكێتیی، بۆچوونی سەرەتایی یەكێتیی راگەیاندین، تۆپبارانێكی سەختی بارەگاكانی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان، لەناوچەی (بلەكێ‌)وە كراوە. وردە وردە، زیانەكانی تۆپبارانەكە لەم سەعاتانە دەركەوتن. ئێستا زانیمان كە (16) تێكۆشەری سەركردەو كادر شەهید و دەیانیش لەژن‌و مناڵ‌و پیاو بریندار بوون.
ئەم هەواڵە، بۆ هەموو كوردێك‌و ئازادیخوازان، دڵتەزێن بوو. هەڵوێستی یەكێتیی، هاوپێناوە لەگەڵ سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە خاكی هەرێم بۆ هیچ جموجۆڵێكی سەربازی دژی وڵاتانی دراوسێ‌ بەكار نەیەت. ئەم هەڵوێستەی یەكێتیی، چەندینجار لەلایەن نوێنەری رەسمی یەكێتییەوە، بەهەموو هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، راگەیەندراوە. حكومەتی هەرێمیش، بڕیاری پێشێل نەكردنی یاساو رێسای ئەمنی بەلایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵات راگەیاندووە.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
(8)ی ئەیلولی 2018

 112 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*