قوباد تاڵەبانی: بە بەڵێنی یەكێتیانە پاشەكەوتی مووچە ناهێڵین
دوێنێ لە پێنجوێن، سەیدسادق، هەڵەبجەی تازە، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی كاندیدی ژمارە ١ و سەرۆكی لیستی ژمارە ١٠٥ ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەریی بەڕێوەچوو.
قوباد تاڵەبانی سەرۆكی لیستی ١٠٥ ی یەكێتی رایگەیاند: یەكێتی ئەو حزبەیە كە دەتوانێت بەڵێنەكانی جێبەجێ بكات، وتیشی: بە بەڵێنی یەكێتیانە شتێك ناهێڵین كە ناوی پاشەكەوتی مووچە بێت. راشیگەیاند: دەنگبدەن بە لیستی ژمارە ١٠٥ ی یەكێتی، بۆ ئەو حزبەی كە دەتوانێت ئارامی، هەلی كار، خزمەت بگەیەنێت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
51 جار بینراوە