سەرەکی » وتار » د.عیزه‌دین مسته‌فا » دیسان بۆ بەشی پێنجەم (بەشی پێنجەمی كوردستان)

ئه‌م كونجه‌ش

دیسان بۆ بەشی پێنجەم (بەشی پێنجەمی كوردستان)

لە كوردی قرغیزستان زانایەكی گەورەمان هەیە. ئەویش پرۆفیسۆر یا(ئەكادیمیك) نادری نادرۆڤە. كە پسپۆر‌و زانای یەكێك لە زانستە ئەندازیاری یەكان بووە لە زانكۆی قرغیزستان. دەرسی زانستەكەی خۆیی دەووتەوە. بەڵام بەشێكی كوردیشی لەو زانكۆیە لە شاری (ئاستانا) كردەوە كە تا ئێستا زمانی كوردیی تێدا دەخوێندرێ.
نادرۆڤ ئەندامی شەرەفی ئەكادیمیای كوردیی ئێمەیە. جارێك باسی كوردی قرغیزستانم لێ پرسی. ووتم: دەڵێن: هەموو كوردی كۆچ پێكراون هاتوونەتە ئەوێ، چونكە من لەوەپێش لە رۆماننوسی مەزنی كورد عەرەبی شەمۆ شتێكم بیستبوو.
ئەوەی عەرەبی شەمۆم بۆ گێڕایەوە ووتی: بەڵێ وایە‌و هەر بەو جۆرە دانیشتووانی كورد لە قرغیزستان زۆرن.
ئەوەی عەرەبی شەمۆ بۆ منی گێڕابۆوە ئەمە بوو: لە سنووری یەكێتیی سۆڤێت (لە ئەرمەنستان) لەگەڵ توركیادا كورد زۆر بوون. خەڵكی ئەم لا خزمیان لەولا هەبوو. لەبەرئەوە هاتوچۆیان دەكرد‌و توركەكان ئەوەیان بە فرسەت دەزانی خەفیە(واتە: جاسووسیان) دەخستە ناویانەوە.
ئەمە گەیشتە ستالین- چەند سەركردە‌و پیاوی ناسراوی كوردەكانی بانگ كرد. پێی ووتن: ئێوە یا دەبێ لێرە بن یا بچنە ئەوبەر. ئێمە پێمان ناكرێت. هەمیشە كادری ئاسایش تەرخان كەین بۆ دۆزینەوەیان. كە داواكەی ستالین سەرینەگرت-كەوتە گواستنەوەی بە كۆمەڵی بەشێكی زۆر لەو كوردانەی سنوور بەرەو قرغیزستان. بەو جۆرە دێهاتی كورد‌و دانیشتووی پایتەختی قرغیزستان پەیدا بوون‌و تا ئێستا ماون. نادری نادرۆڤ نەوەی بنەماڵەیەكە لەو كۆچ پێكراوانە. ئەوەتا ئێستا كورد لە قرغیزستان نزیكەی ملیۆنێكە‌و مافی خۆیان هەیە‌و بەشێكی دیارن لە كوردانی بەشی (پێنجەم)
بێمەوە سەر ستالین- ڕاونەری هیتلەر بەرەو ئەڵەمانیا‌و قارەمانی سەركەوتن لە جەنگی دووەمی جیهاندا رای جیاواز لەبارەیەوە هەیە. من (ستالین)ی نیم، بەڵام ڕام جیاوازە لەگەڵ هەندێكدا كە هەر بە(سلبی) باسی دەكەن. ڕەنگە ئەو كوردانەی ئێستای (بەرلین) یش كە بە سەركردەیی جەمالی تازە دەوڵەمەند ئەندامی حیزبی (نازی)ی تازەن زۆر دوژمنی ستالین بن. چونكە جەنگی دووەمی جیهانی بردەوە‌و هیتلەری خوێنڕێژ‌و بە ملیۆنەها خەڵك كوژی لەناوبرد. بەهەموو حاڵێك ئەمە لاپەڕەیەكە لە مێژوو ‌و ئێستای كورد.
داخم ناچێ- بۆم نەلواوە كە بەدەم بانگێشتنەكەی (نادرۆڤ)ەوە بچم‌و سەری ئەو بەشەی (بەشی پێنجەم)ی كورد‌و كوردستان بدەم.
خوایار بێت‌و پیری‌و نەخۆشی ڕێگەم بدا ئەو ئاواتەم دێتەدی.
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەیتان

دیسان نازانم – (كونجە) یا یاداشت – بەڵام هەر دەینووسم ...