سەرەکی » وەرزش » ئۆین خۆڕاگربوو

چیرۆکه‌کانی تۆپی پێ

ئۆین خۆڕاگربوو

(27)

هه‌وراز كاوه‌

مایكڵ ئۆین له‌ درێژه‌ی‌ چیرۆكی‌ كاروانی‌ وه‌رزشی‌ زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت: من خۆ ڕاگربووم و ورده‌ ورده‌ به‌مجۆره‌ ژیانه‌ ڕاهاتم، له‌و بڕوایه‌دابووم كه‌ ته‌نیا به‌م ڕێگایه‌ له‌ تۆپی‌ پێدا به‌ره‌و پێشه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێم، هه‌رچه‌نده‌ دووری‌ نێوان(لیل شان) و ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی‌ خێزانه‌كه‌می‌ لێده‌ژیا، ته‌نیا(45) ده‌قیقه‌ بوو، ئه‌وان ته‌نیا زیاتر له‌ كۆتایی پشووه‌كانی‌ هه‌فته‌دا ده‌هاتن بۆلام، له‌و شوێنه‌ی‌ هه‌فتانه‌ چاوه‌ڕوانی‌ خێزانه‌كه‌م بووم ورده‌ ورده‌ به‌ ژیانه‌ تازه‌كه‌م ڕاهاتم، هه‌روه‌ها له‌وێ‌ كۆمه‌ڵێك هاوڕێی‌ باشم په‌یداكرد، كه‌ دواتر زۆربه‌یان بوونه‌ یاریزانی‌ ناسراو له‌وانه‌ (ویس بروان و مایكڵ بال و كه‌نتی‌ لانت و جان هارلی‌).
هه‌موومان له‌ (لیل شان) شوێنی‌ مانه‌وه‌مان هه‌بوو، ڕۆژانه‌ پێكه‌وه‌ ده‌چووینه‌ فێرگه‌ی(ett sall) له‌وێ‌ جیاوازی‌ نه‌ده‌كرا له‌نێوان ئێمه‌ و قوتایبه‌كانی‌ دیكه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ وابیرم ده‌كرده‌وه‌ كاتی‌ وانه‌كان ناڕوات، تا كاتی‌ زیاترم هه‌بێت یاریی تۆپی‌ پێ‌ بكه‌م، به‌ڵام ئێستا وابیر ناكه‌مه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ قوتابخانه‌ كه‌سێكی‌ لاوازبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ته‌واوی‌ وانه‌كان ده‌رده‌چووم، به‌ڵام نمره‌ی‌ به‌رزم نه‌ده‌هێنا و هه‌موو وانه‌كانم (12 تا 15)بوو، ئه‌گه‌ر كاتی‌ زیاترم بۆ خوێندن ته‌رخان بكردایه‌ ئه‌وا‌ نمره‌ی‌ زیاترم ده‌هێنا، به‌ڵام تۆپی‌ پێ‌ ژیانمی‌ داگیر كردبوو.
به‌ بڕوای‌ ئۆین ده‌بێت قوتابی‌ وه‌كو پێویست وانه‌كانی‌ بخوێنێت و هه‌وڵبدات، تا له‌ تۆپی‌ پێ‌ و كاره‌كانی‌ دیكه‌یدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌ك وابه‌سته‌ی‌ تۆپی‌ پێ‌ بوو وانه‌كانی‌ قوتابخانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئازارده‌ر ده‌هاته‌ پێش چاو، پاشان ئۆین ده‌ڵێت: هه‌موو ڕۆژێك كه‌ وانه‌كانمان ته‌واو ده‌بوو ئه‌وه‌ له‌ چواری‌ عه‌سر تا شه‌شی‌ ئێواره‌ مه‌شقی‌ شاره‌زایی تۆپی‌ پێمان ئه‌نجامده‌دا و دواتر خۆمان ده‌شۆری‌ و نانی‌ شێوانمان ده‌خوارد، دواتر به‌شی‌ سه‌ختی‌ ڕۆژه‌كه‌مان ده‌هاته‌ پێش و ده‌بوو بڕۆین به‌لای‌ ئه‌ركه‌كانی‌ قوتابخانه‌وه‌، ئه‌مكاره‌ چالاكی‌ ڕۆژانه‌ و بێزاركه‌ربوو، به‌ڵام ئه‌و دوو ساڵه‌م خۆشده‌وێت له‌ خوێندنگای‌(لیل شان) بووم، به‌ تایبه‌تی‌ كاتێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌رای‌ خوار ته‌مه‌ن (16) ساڵان دیاریكرام.
كاتێك جل و به‌رگی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ نیشتیمانیم له‌ (جێمی‌ ئارمفیڵد) وه‌رگرت، ئه‌وه‌ ساتی‌ له‌خۆبایی بوونی‌ من بوو، چونكه‌ درێسی‌ تیپی‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌موو یاریزانێك مایه‌ی شانازییه‌، له‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ تیپی‌ ئینگلته‌رای‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ (16، 18، 21) ساڵی‌ كۆمه‌ڵێك ڕیكۆری‌ نایاب و سه‌یرم به‌ده‌ست هێنا، ته‌نیا یه‌كجار یاریم بۆ تیپی‌ خوار هه‌ژده‌ ساڵ کرد كه‌ به‌رامبه‌ر تیپی‌ یۆنان و (4-2) بردمانه‌وه‌، له‌دوای‌ ئه‌و یارییه‌ به‌شێوه‌ی‌ فه‌رمی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را جێگربووم، بۆیه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌ ژیانی‌ مندا به‌خێرایی ڕویاندا و هه‌لی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاری دیكه‌م نه‌بوو، ئه‌مه‌ش واده‌كات گله‌یم له‌ ژیانی‌ خۆم نه‌بێت و هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا هه‌موو شتێكم هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت هۆكاری‌ پێشكه‌وتنی‌ خۆم له‌گه‌ڵ تۆپدا باس بكه‌م.
ماوێتی‌

 46 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*