یانه‌ی بارسێلۆنا پلانه‌كانی بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی یاریگای یانه‌كه ئاشكرا كرد كه له پاڵ نوێ كردنه‌وه‌ی یاریگاكه دروستكردنی یاریگایه‌ك بۆ تیپی دووه‌م و هۆڵێك بۆ تیپی باسكه‌و باله له‌خۆده‌گرێت.
بارسێلۆنا له پێگه‌ی ره‌سمی خۆی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا شێواز و به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه مه‌زنه‌كه شی ده‌كاته‌وه كه ژماره‌ی كورسیه‌كانی یاریگای كامپ ن‌و له 99 هه‌زاره‌وه ده‌كرێت به 105 هه‌زار له پاڵ ئه‌وه‌شدا سه‌قفێك بۆ یاریگاكه داده‌نرێت كه هه‌مووی داده‌پۆشێت.
بارسا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو پڕۆژه‌كه ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی 3 ساڵیشی پێده‌چێت، به‌پێی پلانه‌كانیش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی 2023-2024 كاره‌كان ته‌واو ده‌بێت.
یانه‌كه راشیگه‌یاندوه كۆی پڕۆژه‌كه 360 ملیۆن یۆرۆی تێده‌چێت.
یه‌كێك له یاریگاكانیش كه تایبه‌ت ده‌بێت به تیپی لاوان و تیپی دووه‌م ناوی یۆهان كرۆیفی لێده‌نرێت.
24 جار بینراوە