سەرەکی » وەرزش » جولیا جۆرجیس نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی لۆكسمبۆرگی به‌ده‌ستهێنا

جولیا جۆرجیس نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی لۆكسمبۆرگی به‌ده‌ستهێنا

جولیا جۆرجیسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌رزه‌وی لۆكسمبۆرگ درێژه‌ی به‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی‌ دا له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و توانی جامه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌، به‌مه‌ش دوه‌م نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا برده‌وه‌.
جولیا له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ روبه‌ڕوی بلیندا بێنچیچی سویسری بۆوه‌و یارییه‌كه‌شی به‌ 2 كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر لێ برده‌وه‌.
یارییه‌كه‌ ركابه‌ری به‌هێزی له‌نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه‌ بینی و له‌ گێمی پێنجه‌میش جولیا توانی سێرفی ركابه‌ره‌كه‌ی‌ بشكێنێت و به‌هۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م 6-4 بباته‌وه‌.
له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ بۆوه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌ش له‌ گێمی یانزه‌یه‌م جولیا سێرفی بێنچیچی شكاند و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شی 7-5 برده‌وه‌.
به‌مه‌ش یارییه‌كه‌ به‌ سه‌عاتێك و 29 ده‌قیقه‌ به‌سوودی جولیا جۆرجیس كۆتایی هات كه‌ شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتی له‌ ژیانی وه‌رزشی برده‌وه‌.

 14 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*