سەرەکی » زانست » 10 هێما ئاماژه‌یه‌ كه‌ جگه‌رت نه‌خۆشه‌

10 هێما ئاماژه‌یه‌ كه‌ جگه‌رت نه‌خۆشه‌

جگه‌ری مرۆڤ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ژیانێكی ته‌ندروست، كاری سه‌ره‌كی جگه‌ریش شكاندنی مادده‌ خۆراكییه‌كانی ناو خواردنه‌ و یارمه‌تی هه‌رسكردنیان ده‌دات، كاتێك جگه‌ر نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ده‌بێت به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م هێمایانه‌ گه‌ر له‌ جه‌سته‌دا ده‌ركه‌وتن ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جگه‌رت نه‌خۆشه‌:
-1 گۆڕانی پێست و نینۆك: كاتێك ڕه‌نگی پێست نینۆك ده‌گۆڕێت و به‌ره‌و زه‌ردی ده‌ڕوات مانای وایه‌ جگه‌ر كاره‌كانی خۆی به‌ باشی ئه‌نجام نادات.
-2 گۆڕانی ناوسك و دروست بوونی ئازار له‌ناوسكدا به‌بێ هۆكارێكی زانراو.
-3 زۆربوونی گاز (باكردن) مانای وایه‌ خواردنه‌كان به‌باشی هه‌رس نه‌بوون و جگه‌ر كێشه‌ی تێدایه‌.
-4 ماندوویی: جگه‌ر پێویستی به‌ ووزه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ڕۆژانه‌ی، گه‌ر هه‌ستت به‌ ماندوویی كرد واته‌ ووزه‌ت كه‌مه‌ و جگه‌ر ناتوانێت كاره‌كانی به‌ باشی ئه‌نجام بدات.
-5 گۆڕان له‌ میزدا: كاتێك جگه‌ر زیانی به‌رده‌كه‌وێت ڕه‌نگی میزیش ده‌گۆڕێت به‌ره‌و زه‌ردێكی تۆختر یاخود به‌ره‌و سوورباو ده‌چێت.
-6 خورانی پێست: گه‌ر به‌رده‌وام هه‌ندێك شوێنی پێستت ده‌خورێت مانای وایه‌ جگه‌رت كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌.
-7 دڵتێكه‌ڵهاتن: كێشه‌كانی هه‌رس وه‌ك دڵه‌كزێ و هه‌رسنه‌كردن په‌یوه‌سته‌ به‌ كێشه‌كانی جگه‌ره‌وه‌.
-8 كێش دابه‌زینێكی زۆر: كێش دابه‌زین له‌ناكاودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ له‌ جگه‌ردا گه‌ر هیچ هه‌وڵێكت نه‌دابێت كێشت دابه‌زێنیت.
-9 كۆبوونه‌وه‌ی ئاو: كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ هه‌ندێك به‌شی جه‌سته‌دا وه‌ك قاچ مانای لاوازی جگه‌ره‌.
-10 گۆڕان له‌ پاشه‌رۆدا كاتێك خوێن هه‌بو.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

جه‌مسه‌ری باشوور، دۆزینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌یه‌كی گڕكانیی

زانایانی به‌ریتانیی جۆرێكی ده‌گمه‌نی ده‌ریاچه‌یه‌كی گڕكانیان له‌ دورگه‌یه‌كی دووره‌ ده‌ستی ...