سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » عەرەبستانی سعودیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئیداری گەورە دەکاتپەڕە 17

میرە گەنجەکەش وەکو خۆی مایەوە

عەرەبستانی سعودیە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئیداری گەورە دەکات

دووبارە هەفتەی پێشوو مەلیک سەلمان لە پڕێکدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری وزاریی و ئیداریی گەورەی لەناو حکومەت دا ئەنجامدا. گرنگترینیان گۆڕینی عادل الجبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە بوو، هەروەها دانانی کەسێکیش لە شوێنەکەی، کە پێش ساڵێک لە لایەن حکومەتەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا و یەکێک بوو لە میوانەکانی هۆتێل « رۆیتز «. هەروەها گۆڕینی باڵیۆزی عەرەبستانیش لە بەریتانیا، کە یەکێکە لە باڵیۆزخانە گرنگەکانی سعودیە لە دەرەوەی وڵات. زۆربەی چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە، ئەم گۆڕانکارییە وزاریی ئیدارییانە، وەکو کاردانەوەیەک وایە، لەپاش تێپەڕبوون بە تەنگەژەی خاشقجی. هەڵمەتەکە جگە لە گۆڕێنی وزاری، کۆمەڵێک میریش لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە، هەروەها کۆمەڵێک بەرپرسی سەربازیی و ئەمنیی گەورە لە پۆستەکانیان لابران . بەڵام ئەم گۆڕانکاریانە بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پلەوپۆستی میر محەمەدی کوڕی مەلیک سەلمانی نەکرد، هەرچەندە پێشتر چاودێرانی سیاسیی پێیان وابوو، پێدەچێت تەنگەژەی خاشقچی ، کۆتایی بە حوکمی میرە گەنجەکە بهێنێت.

گۆڕانکاری وەزاریی گەورە
مەلیک سەلمان بن عبدالعزیز مەلیکی عەرەبستانی سعودیە، بەشێوەیەکی کتوپڕو چاوەڕواننەکراو، فەرمانی لابردنی کۆمەڵێک وەزیر و پلەباڵای دەرکرد. بە پێی ئاژانسی فەرمی سعودیە بێت، «عادل الجبیر» وەزیری دەرەوە لە پۆستەکەی لابرا و «إبراهيم العساف» لە جێگەی دانرا. هەروەها «میر عبد الله بن بندر» کرا بە وەزیری پاسەوانی نیشتمانیی و «تركي عبد الله الشبانة» کرا بە وەزیری راگەیاند. ئەمەش گەورەترین گۆڕانکارییە لە سیاسەتی دەرەوەو ناوەوەی عەرەبستانی سعودیە.

باڵیۆز و راوێژکارانیشی گرتەوە
هەڵمەتی گۆڕانکارییەکانی مەلیک سەلمان تەنها وەزیرەکانی نەگرتەوە، بەڵکە کۆمەڵێک بەرپرسی گەورەی سەربازیی و ئەمنیی و سیاسیشی گرتەوە. لەوانە « مساعد العيبان» کرا بە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی. هەروەها فريق أول خالد بن قرار الحربي، کرا بە بەرێوبەری ئاسایشی گشتی.

باڵیۆزی لەندەن
باڵیۆزی لەندەن یەکێکە لە باڵیۆزخانە گرنگ و پڕ بایەخەکانی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، هەمیشە ئەم باڵیۆزخانەیە، لە لایەن میرە بەدەسەڵاتدارەکانی بنەماڵەوە دەبرا بەڕێوە. «محمد بن نواف بن عبدالعزيز آل سعود» کە یەکێکە لە میرە دەستڕۆیشتووەکانی بنەماڵەی ئال سعود، پێشتر باڵیۆزی سعودیە بوو لە بەریتانیا، ئەمیش لە پۆستەکەی لابرا و کرا بە راوێژکاری مەلیک بە پلەی وەزیر، ئەمەش گوزارشت لە خراپی ئەدای ئەو باڵیۆزە دەکات، کە یەکێکە لە پۆستە گرنگەکانی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە

لابردنی کۆمەڵێک میر
هەڵمەتەکە گەورەکەی مەلیک سەلمان کۆمەڵێک میریش گرتەوە. میر «فيصل بن خالد بن عبد العزيز» کە پێشتر میری هەرێمی عسير بوو، لە پۆستەکەی لابرا، میدیاکانی سعودیە وتیان، گوایە لەسەر داوای خۆی بووە. لە جیاتی ئەویش «طلال بن تركي بن عبد العزيز» دانرا. هەروەها میر «بدر بن سلطان « میری هەرێمی «الجوف» لابرا و لەجیاتی ئەو میر «فيصل بن نواف» دانرا.

لە زیندانی رۆیتزەوە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە
یەکێک لە گۆڕانکارییە سەرنجڕاکێشەکان، گۆڕینی «عادل الجبیر» وەزیری دەرەوە بوو، کە یەکێک بوو لە دڵسۆزەکانی میر محەمەد. لە هەمووشی سەیرتر دانانی « إبراهيم العساف « بوو، ئەم پیاوە کە تەمەنی 69 ساڵە. ساڵی 2017 بەر هەڵمەتی دەستگیرکردنە بەرفراوانەکەی میر محەمەد کەوت، کە بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران ناسراوە، لەناو میدیاکانی جیهانیش بە میوانانی هۆتێل «رۆیتز «ناسراون، چونکە لەو هۆتێلە دەستگیر کران.

ژیانی ئیداریی و حکومیی
« إبراهيم العساف « ساڵی 1968 خوێندنی زانکۆی تەواو کردووەو پاشان چۆتە ئەمریکا لە زانکۆی « دینفر» و دواتریش لە زانکۆی کۆلۆرادۆ ساڵی 1981، بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە. لە ژیانیدا کۆمەڵێک پۆستی گرنگی هەبووە. لە ساڵی 1986 تاوەکو 1989 جێگری بەڕێوبەری بانکی ناوەندی سعودیە بووە. لە ساڵی 1996 تاوەکو 2016 وەزیری دارایی سعودیە بووە. یەکێک بووە لە شارەزاییەکانی بواری ئابووریی سعودیە. بەڵام ساڵی 2017 بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرا. ئێستاش دووبارە مەلیک سەلمان هێنایەوەو کردی بە وەزیری دەرەوە، ئەمەش بۆتە مایە‌ی سەرنجی میدیاکانی جیهان، چونکە کەسێک پێشتر بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرابێت، چۆن دەبێت ئێستا بکرێتە وەزیری دەرەوە، کە یەکێکە لە وەزارەتە گرنگەکانی حکومەت.

ئەبدەیتکردنەوەی حکومەت
جێگەی ئاماژەیە زۆربەی میدیاکانی جیهان، باس لەوە دەکەن، کە ئەم گۆڕانکارییانە وەکو کاردانەوەیەک وان بەرامبەر بە تەنگەژەی خاشقجیی، کە لە ماوەی پێشوودا سعودییەی هەژاند. ئەم هەنگاوەی مەلیک سەلمانیش، هەوڵێکە بۆ ئەبدەیتکردنەوەی حکومەتی سعودیە.

سەرچاوە؛ -بی بی سی ، فرانس 24

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پەیوەندی عەرەبستانی سعودیـە و مەغریب بەرەو خراپی دەچێت

هەفتەی پێشوو لە تەواوی میدیای عەرەبی و تاڕادەیەک جیهانیش پانتاییەکی ...