كتێبخانه‌ی گشتی كۆیه له چالاكییه ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی و رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌میشه هه‌وڵیداوه جووڵه بخاته نێو شاره پڕ جووڵه‌كه‌ی كۆیه، له نوێترین چالاكییدا هه‌ستا به‌رێكخستنی كۆرێك بۆ ناساندنی كتێبێكی نوێی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار (ره‌هبه‌ر سه‌ید برام)، به‌ناوی (دیلانێ و موزیك) واته گۆرانی موزیك، چونكه به‌شێوه‌زاری كۆیه به گۆرانی ده‌گوترێت (دیلانێ)، به‌ڵام ناساندنهكه شێوازێكی نوێی به‌خۆوه گرتبوو و ده‌رچوو بوو له‌شێوه باو و كلاسیكی و كۆنه‌كه، ئه‌ویش به رێكخستنی كۆڕێكی ئاوێته له ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كۆرگێڕ (هاوكار ڕه‌ندی خانی) كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كتێبه‌كه و نووسه‌ر پێشكه‌شكرا، پاشان نووسه‌ر باسی له نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه و تێكستی هه‌ندێ له شیعره‌كانی خسته‌ڕوو، دوای ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی له‌لایه‌ن (د.هاوژین سڵێوه) له‌سه‌ر كتێبه‌كه و شیعره‌كانی نووسه‌ر، كه له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه پێشكه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (د.هاوژین) له ڕوانگه‌ی واقیعیه‌تی شیعره‌كانی نووسه‌ره‌وه بوو، كه سه‌رچاوه و بنه‌مای هه‌موو شیعره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای واقیع به تێكه‌ڵبوون له خه‌ون و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه بنیات نرابوون، پاشان له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی میوزیكژه‌ن و گۆرانبێژ درێژه به كۆره‌كه درا و چه‌ندین گۆرانی‌یان پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو كرد، كه تێكستی هه‌موو گۆرانییه‌كان له شیعره‌كانی نووسه‌ر (كاك ره‌هبه‌ر) بوون و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده میوزكژهنهكانهوه ئاوازیان بۆ دانرا بوون، گۆرانبیژهكان بریتی بوون له ( بورهان محه‌مه‌د، میرۆز كۆیی، ئاره‌زوو ئیسماعیل، شێروان حه‌وێز، نه‌بات قاسم) هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌نده موزیكژهكانیش پێكهاتبوون له ( محه‌مه‌د ره‌فیق – كه‌مان، ره‌نجده‌ر خه‌زانی – عود، باهۆز مام هه‌ژار – فلوت، هه‌رێم مصدق- كیبۆرد). هه‌روه‌كو باسمانكرد توێژنه‌وه باسكردنی شیعره‌كانی نووسه‌ر له روانگه‌ی ریالیزمییهوه بوو، دیاره چه‌ندین بوار و توخم و ته‌كنیكی دیكه هه‌یه، كه ده‌توانرێت له‌ڕێیه‌وه بابه‌تی ئه‌ده‌بیی و له‌نێویشیدا شیعر، پێی هه‌ڵبسه‌نگێندرێت و بخرێته ژێر باس و شرۆڤه و شهنوكهوكردن و شیكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و دارشتنی شیعره‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر كرا.
دیاره واقیع به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌پێز و چێژبه‌خش و نه‌مر بۆ كاری ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی، بابه‌تێك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له واقیعه‌وه هه‌ڵقوڵابوو ئه‌وا تهمندرێژی و نه‌مریی و قبوڵكراو به‌و كاره ده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر ئاور له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری بده‌ینه‌وه، كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كه و هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ره‌گ و ریشه‌یان بۆ ئه‌و جۆره‌ی ئه‌ده‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ك (گۆركی)رۆژهه‌ڵاتناس ده‌ڵێت ( ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌ده‌بی نووسراو له ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر دایه)، ئه‌و ئه‌ده‌به‌ش هه‌مان خه‌سڵه‌تی واقیعیبوونی تێدایه، بۆیه به‌نه‌مریی و قبووڵكراوی له‌نێو گشت چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا ده‌مێنێته‌وه، هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن، شتی دوور له واقیع و بێ بنه‌ما، ته‌مه‌نی كورته و زۆر نامێنێته‌وه، به‌شه‌كانی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر هه‌ر هه‌موویان راستگۆیی و واقیبوونیان تێدا به‌دی ده‌كرێت، واته باسكردنه له رووداو به‌سه‌رهاتێك، كه له رابردووی دوور یان نزیك روویداوه و بووه به به‌شێك له مێژوو، واته گێرانه‌وه‌ی مێژووێكه له‌لایه‌ن نووسه‌ر یان شاعیره‌وه، به‌ڵام خۆناكرێت كاری ئه‌ده‌بی به‌شێوه‌ی كاری مێژوویی ئه‌و رووداوه بگێڕێته‌وه و تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر وای لێهات ئه‌وا دوورده‌كه‌وێته‌وه له خه‌سڵه‌تی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ده‌بێته مێژوو، ئه‌و كاتیش خه‌ڵكی بچن كتێبێكی مێژوویی بخوێننه‌وه باشتر و پڕ زانییاریی و به‌سوود تره له‌و كاره ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه، نووسه‌ر یان شاعیر دێت سوود له‌و رووداوه مێژووییه وه‌رده‌گرێت و تێكه‌ڵ به خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی داهێنه‌رانه‌ی خۆیده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی ئیستاتیكی و چێژبه‌خش ده‌یخاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها نووسه‌ر وه‌كو مێژوونووس نایه‌ت وردودرشتی ئه‌و رووداوه تۆمار بكات و بیگێڕێته‌وه، به‌ڵكو دێت به‌شێك له‌و مێژوو و رووداوه، كه ده‌یه‌وێت و به‌لایه‌وه گرنگ و سهرنجراكێشه هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یكات به‌كارێكی ئه‌ده‌بیی، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌كات، له‌وانه‌یه ئه‌و رووداوه چه‌ندین رۆژ و مانگ و ساڵی خایاندبێ، ئه‌وه‌ش نه‌شیاو و نه‌گونجاو و نه‌كرده‌یه، كه نووسه‌رێك بێت ئه‌و ماوه دوور و درێژه بكات به بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی، بۆ نموونه ، ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك باسی رووداوی (قه‌ڵای دمدم)مان بۆ بكات، خۆ نایه‌ت هه‌موو رووداوه‌كه به هه‌موو ورده‌كاریی و درێژخایه‌نی ماوه‌كه‌ی باس بكات، به‌ڵكو دێت باسی ئه‌و خه‌ڵه یان شوێنه ده‌كات، كه جێی بایه‌خ و گرنگیپێدانه و خۆی پێی كاریگه‌ر بووه ، هه‌روه‌ها داستانی ئۆدیسه‌ش كه چه‌ندین ساڵی خایاندووه ، نووسه‌ر نه‌هاتووه باسی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌مان بۆ بكات، به‌ڵكو باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاڵه‌وان و كۆتا ساته‌كانی رووداوه‌كه‌مان بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ڕووی خه‌یاڵ و خه‌ون و ئه‌ندێشه‌وه جیاوازی ده‌كه‌وێته نێوان كاری مێژوویی و مێژوونووس و ئه‌ده ب و ئه‌دیبه‌وه، چونكه كاری مێژوویی هه‌تا نووسه‌ره‌كه‌ی ، كه مێژوونووسی پێده‌ڵێن، هه‌تا نزیك بێته‌وه له تۆماركردنی فۆتۆگرافیانه و وه‌كو خۆی تۆمار كردن و درۆنه‌كردن (واته خه‌یاڵ) ، ئه‌وا كاره‌كه‌ی جوانتر ده‌بێت و راستییه مێژووییه‌كان باوهرپێكراوتر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م پێوه‌ره بۆ ئه‌ده‌ب و ئه‌دیب پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، چونكه نووسه‌ر نابێت ئه‌و رووداوه واقیعی و مێژووییه به‌شێوه‌یه‌كی فۆتۆگرافیانه و وه‌كو خۆی بخاته‌ڕوو و خه‌یاڵی تێدا نه‌كات، هه‌تا نووسه‌ر لێره‌دا خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی قوڵ و فراوانتر بێت و درۆی زیاتری تێدا بكات (درۆ لێره‌دا به‌واتا ته‌قلیدییه‌كه نا، مه‌به‌ست خه‌یاڵه)، كاره‌كه‌ی جوانتر ده‌بێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ خزمه‌تكردن و جوانكردن و به‌خشینی چێژ و خۆشییه به‌و كاره ئه‌ده‌بییه، هه‌روه‌ها مێژوونووس ده‌بێت له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا بێلایه‌ن بێت و لایه‌نداری نه‌كات، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌دیب و شاعیر له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ رووداوی مێژوویی‌دا به‌و شێوه‌یه بێت.
دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌و شیعره واقیعیی و ریالیزمیانهی نووسه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌دا به‌دیده‌كرێن و پیاده‌كراون، نووسه‌ر له به‌كارهێنانی واقیعدا به ئاگایی بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه بێت ئه‌و هانگاوانه‌ی هه‌ڵێناوه و كاره ئه‌ده‌بییه واقیعییهكانی له‌سه‌ر بنیاتناوه، هه‌روه‌ها هه‌موو نووسه‌رێكی واقیعی سوود له چه‌ندین سه‌رچاوه واقیعی وه‌رده‌گرێت، جا واقیعی خۆی بێت، كه وه‌كو ژیان و ئه‌زموونی رۆژانه‌ی تێیدا به‌ڕێكردبێت، یان واقیعی تاكه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناسیاو نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت یان واقیعی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی یان به بیستن له خه‌ڵكی گوێبیستی بووبێت و سوودی لێ وه‌رده‌گرێت، جا ئه‌و كه‌سه تا خاوه‌نی ئه‌زموونی زۆر بێت و ژیانی پڕ له ئێش و ئازار و چه‌رمه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی و گوزهگواز و به‌شدار له كار و باری كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و ناوه‌نده جودا جوداكاندا به‌سه‌ر بردبێت، ئه‌وا كاره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر جوانتر و سه‌رنج راكێشتر ده‌بن، چونكه هه‌ر كارێكی ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و ئه‌زموون و رووداوه واقیعییه جیاوازانه و هه‌ریه‌كه‌یان چیرۆك و گێڕانه‌وه و به‌سه‌رهاتێكی واقیعی له پشته‌وه ده‌بێت، به‌وه‌ش كاره‌كه زیاتر خۆی ده‌كوتێته نێو دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكی و به نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه، دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش خه‌سڵه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆرییه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئاوڕ له فۆرمێكی ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری بده‌ینه‌وه، كه (په‌ندی پێشینانه)، كه هه‌موو تاكێك چه‌ندین له‌و په‌ندانه‌ی له‌به‌ره و له‌نێو مه‌جلیس و كۆر و كۆبوونه‌وه‌ی جوداجودای خۆش و ناخۆش دهیڵێتههوه ، ده‌بینین، هه‌ر یه‌كێك له‌و په‌ندانه به‌سه‌رهاتێك یان رووداوێك یان چیرۆكێكی واقیعی له پشته‌وه‌یه، سه‌ره‌تا به‌شێوه چیرۆك بۆ خه‌ڵكی گێڕدراونه‌ته‌وه، پاشان بۆ كورتكردنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كات بووه به رسته‌یه‌كی پڕ له حیكمه‌ت و ئامۆژگاری ، ئه‌و كاره ئه‌ده‌بییه واقیعیانه‌ش هه‌مان خه‌سڵه‌تیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌یان حیكایه‌ت و رووداوێكی واقیعی له‌پشته‌وه‌یه و نووسه‌ر به‌شێوه‌ی شیعر یان جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌ب دایڕشتۆته‌وه و له‌نێو كاره‌كه‌یدا مهزراندوویهتی، واته ئه‌و واقیعه‌ی كردووه به هه‌وێن و بنه‌مای كاره‌كه‌ی و له رێی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ شیعر یان جۆرێكی دیكه‌ی ئه‌ده‌بییدا دایڕشتۆته‌وه و له‌نێو كاره‌كه‌یدا مهزراندوویهتی ، واته ئه‌و واقیعه‌ی كردووه به هه‌وێن و بنه‌مای كاره‌كه‌ی و له رێی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵێكی داهێنه‌رانه‌ی هونه‌رییه‌وه شاكارێكی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر بنیاتناوه، دیاره نووسه‌ری (دیلانێ و موزیك)یكیش، به چه‌ندین وێستگه و قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه و چه‌ندین ئه‌زموونی جودای خۆش و ناخۆشی بینیوه و ژیانی له‌نێو چین و توێژ و شوێن و ژینگه‌ی جیاوازدا به‌سه‌ر بردووه، به‌شداریی خه‌بات و تێكۆشان و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و هه‌وراز و نشێو هه‌ڵچوون و داچون و هه‌ڵویستی جیاوازی له‌و بوارانه‌دا به‌چاوی خۆی بینیوه… ئه‌مانه‌شی هه‌موو كردووه به سه‌رچاوه‌یه‌كی واقیعی بۆ شیعر و كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی دیكه‌ی، هه‌ر بۆیه شیعره‌كان به‌شێوه‌ی واقیعی و چێژبه‌خش خۆیان ده‌نوێنن و سه‌رنجی موزیكییه‌كانی بۆ خۆی كێش كردووه و ئاوازیان بۆ داناون و كردویانن به گۆرانی…هیوای كاری نوێ و جوانتر و به‌رده‌وامی بۆ نووسه‌ر (كاك ره‌هبه‌ری سه‌ید برایم) ده‌خوازین.
152 جار بینراوە