لیژنه‌ی باڵای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی له سعودیه، ژماره‌یه‌ك میر و وه‌زیری پێشووی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران رانه‌گه‌یه‌ندراوه، و هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیش له‌باره‌ی هۆكاریی ده‌ركردنی ئه‌و بریاره‌وه نه‌خرایه‌ڕوو، به‌ڵام كه‌ناڵی (العربیه)ی سعودیه رایگه‌یاندبوو كه لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان له‌باره‌ی لافاوه‌كه‌ی ساڵی 2009ی جده‌وه هه‌ڵدراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌باره‌ی پرسی نه‌خۆشی كوررۆناوه ده‌كرێت كه له ساڵی 2012دا له‌و وڵاته بڵابۆوهوه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 11 میر و ده‌یان وه‌زیری پێشوو و 4 وه‌زیری ئێستا كردبوو.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای سعودیه‌وه بڵاویكردبۆوه كه شازاده وه‌لید بن ته‌ڵاڵ خاوه‌نی كۆمپانیای (المملكه القابچه) له‌نێوان دهستبهسهركراوهكاندایه.
ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردبوو به رۆیته‌رزی رایگه‌یاندبوو»ئیبراهیم عه‌ساف وه‌زیری دارایی پێشوو له‌نێوان دهستبهسهركراوهكاندایه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت»، به‌ڵام وه‌ك ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، نه‌توانراوه سه‌رچاوه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه ده‌سته‌به‌ربكرێت.
ئه‌و بڕیاره دوای ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك بوو له ده‌رچوونی فه‌رمانێكی شاهانه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رۆكایه‌تی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی شاهانه له‌پێناو به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی دارایی گشتی و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته.
له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك رێوڕه‌سمی شاهانه كه له‌لایه‌ن شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ركرا، هه‌ردوو وه‌زیری پاسه‌وانی نیشتمانی و (ئابوری و پلاندانان) له سعودیه له‌سه‌ركار لابران.
له فه‌رمانه شاهانه‌كه‌دا هاتبوو كه میر متعب بن عه‌بدوڵڵا له پۆستی وه‌زیری پاسه‌وانی نیشتمانی لاده‌برێت و له جێگه‌یدا خالید بن عه‌بدولعه‌زیز بن عهیاف ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
فه‌رمانه شاهانه‌كه‌ی تریش بۆ له‌سه‌ركارلابردنی عادل فه‌قێ وه‌زیری ئابوری و پلاندانان بوو كه له‌جێگه‌یدا محه‌مه‌د تویجری داده‌نرێت.
له‌فه‌رمانێكی تردا، كۆتایی به راژه‌ی فه‌ریق عه‌بدوڵڵا سوڵتان فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سعودیه هێنراوه و له‌جێگه‌یدا فه‌ریق غفیلی ده‌ستنیشانكراوه.
مه‌رسومه شاهانه‌كه‌ی سعودیه كه ئاماژه‌ی به پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی كردبوو تێیدا هاتووه»به ره‌چاوكردنی ئه‌و تێبینیانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن هه‌ندێن نه‌فس نزمه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان زاڵ كردووه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر سامانی گشتی و دزیكردن به‌كارهێناوه و چه‌ندان شێواز و رێڕه‌ویان بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره نه‌شیاوه‌كانیان گرتۆته‌به‌ر «.
ئه‌و لیژنه نوێیه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاودێری و لێكۆڵینه‌وه، و ده‌ستی نیشتمانی بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، و دیوانی چاودێری گشتی و ده‌زگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و داواكاری گشتی له‌خۆده‌گرێت.
مه‌رسومه‌كه، ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوه‌تی بێ هاوتای داوه‌ته لیژنه‌كه «له سیستم و رێكخستن و رێنماییه‌كان و فه‌رمان و بڕیاره‌كان».
هه‌ر به‌پێی مه‌رسومه‌كه»ئامانج له پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، بۆ ئه‌وه‌یه لیژنه‌كه بتوانێت سه‌رپێچی و تاوانی ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه گه‌مارۆبدات كه په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی له سامانی گشتیدا هه‌یه، و بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێت لێكۆڵینه‌وه بكات و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و رێگرتن له سه‌فه‌ركردنی گهنهدهڵكاران بگرێت، و تیمی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ش پێكبهێنێت و رێوشوێنی پێویست له دژی تێوهگلاوهكان له كێشه‌كانی گه‌نه‌ده‌ڵی له سامانی گشتیدا بگرێته‌به‌ر».
شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌و میره لاوه‌ی بووه جێنشینی شاهانه له سعودیه، له‌و ده‌مه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو له 21ی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌ستنیشانكرا، هه‌وڵ ده‌دات گۆڕانكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له بواری سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجام بدات.
پادشای سعودیه له مانگی نیسانی رابردوو، زنجیره‌یه‌ك فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاته كه لێوه‌ی وه‌زیری رۆشنبیری و راگه‌یاندن و وه‌زیری خزمه‌تگوزارییه مه‌ده‌نییه‌كان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه وشكانییه‌كانی لهسهركارلابرد، پارێزگارێگی نوێشی بۆ ده‌سته‌ی گشتی وه‌به‌رهێنان دانا.
دوای ئه‌وه‌ش شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه، له 21ی حوزهراینی رابردوو شازاده محه‌مه‌د بن نایفی له پۆسته‌كانی وه‌ك جێ‌نشین و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ دوورخسته‌وه، له‌جێگه‌یدا كوڕه‌كه‌ی خۆی (محه‌مه‌د بن سه‌لمان)ی ده‌ستنیشان كرد، فه‌رمانه‌كه‌ش له راگه‌یاندێكی دیوانی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌و ده‌مه‌دا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، «محه‌مه‌د بن نایف له سه‌ره‌تاوه له پۆستی جێنشینی لابرا، پاشان له پۆسته‌كانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆش دوورخرایه‌وه».
هه‌ر به‌پێی فه‌رمانه شاهانه‌كه‌ی سعودیه، كوڕه‌كه‌ی شا سه‌لمان ( شازادهمحهمهد بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز)ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، كرایه جێنشینی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كیش كه له‌لایه‌ن ئاژانسی دهنگوباسی سعودیه له‌و ده‌مه‌دا بڵاوكرایه‌وه،» ئه‌و فه‌رمانه دوای تاوتوێكردنی سیستمی بنه‌ڕه‌تی حوكمڕانی و پشتیوانی و پشتگیریی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ده‌سته‌ی به‌یعه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ك جێشنینی شاهانه، ده‌رچوو».
محه‌مه‌د بن سه‌لمان
پیاوه به‌هێزه‌كه‌ی سعودیه
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوی محه‌مه‌د بن سه‌لمان ناوێكی نانهسراو بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باوكی (شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز) حوكمڕانی له سعودیه گرته‌ده‌ست، ئه‌ستێره‌كه‌ی ده‌ستی به دره‌وشانه‌وه كرد.
ئه‌و شازاده لاوه كێیه كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و بووه جێنشینی نوێی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه؟
ئه‌ستێره‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌پاش ده‌ستنیشانكردنی به جێگره‌وه‌ی جێ‌نشین پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به درهوشانهوهكرد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند مانگێك له له كۆچی دوایی شا عه‌دبوڵڵا له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 كه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی باوكی (سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز) ببێته پادشای سعودیه.
به‌لای هه‌ندێكه‌وه به «پیاوه به‌هێزه‌كه» له سعودیه‌دا داده‌نرێت، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان كوڕی پادشای سعودیه و سه‌رۆكی دیوانی شاهانه و وه‌زیری به‌رگری، له‌پاش ئۆپه‌راسیۆنی «گه‌رده‌لولی حه‌زم»ه‌وه له یه‌مه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره كه‌وتنه به‌ر رۆشنایی میدیاكان.
دوای دوو مانگ له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌جێگه‌ی باوكی كه بووه پادشا، ئه‌و شازاده لاوه خۆی له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دا بینیه‌وه كه سعودیه رایگه‌یاند و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی فراوانی كرد له دژی حوسییه‌كان له 26ی ئاداری 2015.
«سه‌رپه‌رشتی دۆسێ گرنگه‌كان ده‌كات»
محه‌مه‌د بن سه‌لمان ته‌نیا هه‌ر له پۆستی وه‌زیری به‌رگریدا نییه، به‌ڵكو سه‌رۆكی دیوانی شاهانه و راوێژكاریی تایبه‌تی پادشایه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاروباریی سیاسی و ئه‌منی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆرئاوایی ده‌ڵێت: «ئه‌و پیاوه به‌هێزه‌كه‌ی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌یه، سه‌رپه‌رشتی هه‌موو بواره گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات».
وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی شاهانه، شازاده محه‌مه‌د پێگه و بهههژموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به وته‌ی (بروس ریدیڵ) ئه‌فسه‌ری پێشوو له هه‌واڵگری ئه‌مریكا كه له‌ئێستادا پرۆژه‌ی په‌یمانگای برۆكینگز له واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
به‌پێی ئه‌و سیڤییه بێت كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی (مسك)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی لاوان له‌لایه‌ن شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه دامه‌زرێنراوه،» ئه‌و شازاده‌یه ده ساڵ ئه‌زمونی پیشه‌وه‌ریی هه‌یه و چالاكوانی بواری خێرخوازییه».
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی مافه له زانكۆی شا سعود و له ساڵی 2009 بووه‌ته راوێژكاریی تایبه‌تی باوكی كه له‌و ده‌مه‌دا شازاده‌ی ریاز بووه، به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 2013دا ببێته سه‌رۆكی دیوانی باوكی كه بووه جێنشینی شاهانه.
له نیسانی 2014دا، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان كرایه وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دواتر له 23ی كانوونی دووه‌می 2015 و له پاش ئه‌وه‌ی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز كۆچی دوایی كرد و باوكی بووه پادشا، محه‌مه‌د به وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی دیوانی شاهانه ده‌ستنیشانكرا.
ریدیڵ ده‌ڵێت»شازاده محه‌مه‌د به پیاوێكی به‌جۆش و به‌هه‌ڵپه ناسراوه».
ریفۆرمی ئابوری
محه‌مه‌د بن سه‌لمان هه‌وڵ ده‌دات ریفۆرمی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له سعودیه‌دا جێبه‌جێ بكات، تاوه‌كو ئێستا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و فڕۆكه‌وانیه، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له دژی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن به‌رپاكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی شاهانه و راوێژكاریی تایبه‌تی پادشای سعودیه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدانه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری نه‌وت و كانزاكانه كه سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی كۆمپانیای «ئارامكۆ»ی نه‌وتی نیشتمانی ده‌كات.
خاوه‌نی «دیدی 2030»ه كه ئامانج لێی، هه‌مه‌ڕه‌نگكردنی ئابوی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستنه به نه‌وت و راكێشانی وه‌به‌رهێنانه له كه‌رته‌كانی تر، به كه‌رتی گه‌شتیاریشه‌وه له ده‌وڵه‌تێكدا كه زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی 25 ساڵییه‌وه‌ن.
سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پادشای سعودیه له 21ی حوزه‌یرانی 2017، به فه‌رمانێكی شاهانه، كوڕه‌كه‌ی خۆی كرده جێ‌نشین و شازاده بن محه‌مه‌د بن نایفی له پۆستی جێ‌نشین و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ لابرد، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دیوانی شاهانه‌ی ئه‌و وڵاته كه له‌و ده‌مه‌دا بڵاوكرایه‌وه.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ئێستادا به‌رنامه‌ی ریفۆرمی ئابوری له سعودیه‌دا ده‌ستپێكردووه و پێده‌چێت ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو پراكتیزهبكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پرۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و رێگرتن له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سامانی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌ك ده‌ركه‌وێت زۆرێك له خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی وڵاته‌كه‌یشی به‌هۆی به‌رنامه و كاره‌كانی
236 جار بینراوە