سەرەکی » زانست » زهایمه‌ر به‌ ته‌نها له‌ مێشكدا نییه‌

زهایمه‌ر به‌ ته‌نها له‌ مێشكدا نییه‌

زۆربه‌ی كات نه‌خۆشیی زهایمه‌ر به‌وه‌ وه‌سف ده‌كرێت كه‌ دۆخێكه‌ به‌سه‌ر مێشكدا دێتx په‌یوه‌ندی به‌بیرچوونه‌وه‌ و پشێوییه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵه‌فان ڕه‌نگه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ندێك فاكته‌ری دیكه‌ بێت كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌ماردایه‌.
تێمیكی توێژه‌ره‌وانی (كه‌نه‌دیx چینی) له‌ زانكۆی كۆلۆمبیای به‌ریتانیا، زنجیره‌یه‌ك پشێویی دیكه‌یان ده‌ستنیشانكردووه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی له‌شدایه‌x وا دیاره‌ هانده‌رن بۆ له‌ ناوچوونی ئه‌و ده‌مارانه‌ی به‌رپرسن له‌ نیشانه‌كانی زهایمه‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه‌ (وینگ سۆنگ) توێژه‌ر له‌زانكۆی كۆلۆمبیای به‌ریتانیا ده‌ڵێت» وا دیاره‌ نه‌خۆشی زهایمه‌ر له‌مێشكدا ڕووده‌دات، به‌ڵام ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌یه‌ كه‌ تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر كۆی له‌شی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕودانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ تێبگه‌ین و بیوه‌ستێنین».
ئه‌م نه‌خۆشه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ مردنی ده‌ماره‌كانی مێشك په‌ره‌ده‌سێنێت له‌ناوچه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی مێشكدا ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی پرۆتینێك كه‌ ناوی ( بیتا ئمیلۆید) ه‌ و پرۆتینێكی تریش تێكده‌دات كه‌ پێی ده‌وترێت (تاو).
توێژه‌ره‌وان له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانیویانه‌ پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنن له‌چاره‌سه‌ركردنی تاته‌ له‌یه‌ك ئاڵۆزكاوه‌كانی (ئمیلۆید) و (تاو)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ لای توێژه‌ران ڕوون نییه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك چه‌ند هۆكارێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ جینات و ڕه‌فتاره‌ باوه‌كان وه‌ك خراپ خه‌وتن، به‌ڵام هێشتا په‌یوه‌ستكردنی فاكته‌ره‌كان پێكه‌وه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ره‌نجامێكی باش.
له‌م دوا توێژینه‌وه‌یه‌دا، توێژه‌ران پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن داخۆ كه‌ڵه‌كه‌بونی ( بیتا ئمیلۆید) له‌ خانه‌ ده‌مارییه‌كاندا هه‌یه‌ له‌ لای ئه‌وانه‌ی تووشی زهایمه‌ر بوون یان له‌شوێنێكی تری ده‌ره‌وه‌ی مێشكه‌وه‌ دێت ؟
( بیتا ئمیلۆید) له‌ كاتێكدا دروستده‌بێت كه‌ پرۆتینی ناو پۆشه‌ری ژماره‌یه‌ك شانه‌ی جیاواز ده‌بێته‌ دوو به‌شه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی له‌شدا دروست بێت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پرۆتینه‌ ده‌توانێت له‌ دیواری ئه‌و خانانه‌وه‌ تێپه‌ڕێت كه‌ ده‌ماره‌ خوێن له‌ مادده‌ی خۆڵه‌مێشیی ناو مێشك جیا ده‌كاته‌وه‌.
( وینگ سۆنگ ) ی زانای به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت»كاتێك مرۆڤ ده‌چێته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ په‌رده‌ی خوێنی مێشكی لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ دزه‌كردنی( بیتائمیلۆید)ی زیاتر بۆ مێشك و ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی پشێویی مێشك خێرا ده‌كات».
له‌و توێژینه‌وانه‌شی كه‌ پێشتر كراون، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌كتریا‌و ڤایرۆسه‌كانیش ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیی زهایمه‌ر.
له‌كۆتایشدا زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ توێژینه‌وه‌ی زیاتر و ووردتر بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌ ئه‌نجامه‌كان ، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌توانن توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی زۆری (بیتا ئمیلۆید) بكه‌ن له‌ پشكنینه‌ ئاساییه‌كانی خوێندا و كێشه‌كه‌ زوو چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌ مێشك.
سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌

سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و..

مانوكا هه‌نگوینێكی گران و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌ هه‌نگوینی مانوكای نیوزله‌ندیی ...