سەرەکی » ئابووری » لە هەڵگرتنی رسوماتی ڤیزا عیراق زیانی پێدەگات

لە هەڵگرتنی رسوماتی ڤیزا عیراق زیانی پێدەگات

بە لابردن و هەڵگرتنی رسوماتی سەر ڤیزا لەگەڵ ئێران حكومەتی عیراق بری (20) ملیۆن دۆلار زیانی بەردەكەوێت.
لەوبارەیەشەوە ئەنعام خوزاعی ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەو پلانە ستراتیژییەكانی حكومەت لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كە لابردن و هەڵوەشاندنەوەی رسوماتی سەر ڤیزای گەشەتكردنی هاوڵاتیانی عیراق بۆ ئێران زیان بە داهاتە نانەوتیەكانی حكومەت دەگەیەنێت و بەو هۆیەشەوە (20) ملیۆن دۆلار زەرەردەكات.
وتیشی: «لایان سەیرە حكومەت بە رێككەوتنی لابردنی رسوماتی سەر ڤیزا لەگەڵ ئێراندا رەزامەندبووە، چونكە ئاشكرایە ئەو ئێرانیانەی دێنە عیراقەوە ژمارەكەیان زۆر زیاترە لەو عیراقیانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن و لەگەڵ ئەوەشدا گەشتیارانی ئێرانی زۆربەی كەلوپەل و پێداویستیەكانیان لەگەڵ خۆیان دێننە عیراقەوەو كەمترین خەرجیان لەبازاڕەكانی ناوخۆی عیراقدا هەیە.
ئاشكراشیكرد، رۆژ بەڕۆژ باجی سەر كاڵا هاوردەكراوەكان لەئێرانەوە كەمدەكرێتەوەو لەكاتێكدا پێشتر داهاتی خاڵە گومرگیەكان دەگەیشتە 50 ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2018 ئەو داهاتە بۆ تەنها (680) میلۆن دۆلار دابەزیووە، كە ئەوەش دەریدەخات عیراق بەتێكرای یەك لەسەر هەزار باج لەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان دادەنێت.

 208 جار بینراوە