سەرەکی » مانشێت » ئارامیی سلێمانی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە بەهیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییە

لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بۆ كوردستانی نوێ:

ئارامیی سلێمانی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە بەهیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییە

لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی تەئكید دەكاتەوە كە «ئارامیی سلێمانی هێڵی سوورە و بەزاندنی ئەو هێڵە بەهیچ جۆرێك قابیلی قبووڵكردن نییە».
بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ رایگەیاند: بۆ رێكخستنەوەی باشتری كاروبارەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان پێویستمان بە دەركردنی یاسای نوێ و هەمواركردنەوەی یاسا كارپێكراوەكانە، راشیگەیاند: پەیوەندیی پتەوی نێوان دەزگای ئاسایش و كۆمەڵانی خەڵك یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی پاراستنی ئارامی و ئاسایش، ئاماژەی بەوەشدا «بەبێ پرسی دادوەر و دادگا هیچ كارێك ناكەین، لە هەموو كاروبارەكانماندا بەپێی یاسا مامەڵە دەكەین»، دەشڵێت: جاری وا هەیە هەندێك زانیاریی هەیە، ئێمە ناتوانین بڵاوی بكەینەوە، چونكە هەستیاری، یان كێشەی كۆمەڵایەتی دروست دەكات، مەترسی هەیە بۆ سەر دۆخەكە و بۆ سەر هاووڵاتیان، بۆیە هەندێك زانیاریی هەیە بیپارێزین باشترە و باسنەكردنی زیاتر خزمەت دەكات، باسی لەوەشكرد «ئێمە زانیارییە راست و دروستەكە دەخەینەڕوو، ئەو زانیارییەی كە پێویست بكات، دەیگەیەنین، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن، هەندێكجار بەبێبنەما و لەخۆیانەوە هەڵسەنگاندن، یان شیكردنەوە بۆ زانیارییەكان دەكەن بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ئێمە، یان لێدوانمان لێوەربگرن». وتیشی: پێویستمان بەوەیە وردتر كار لەسەر جێبەجێكردنی یاسا بكەین، پێش بڕیاردان هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ ئەنجامی جێبەجێكردنی بڕیارەكان بكەین، بەتایبەت لە پرسی لێبووردنی گشتیدا.

تەواوی دیدارەكە لە ژمارەكانی داهاتوودا بڵاودەكەینەوە.

print

 229 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*