سەرەکی » کەلتوور » كتێبی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال له‌ ئێران له‌ چاپ ده‌درێته‌وه‌

كتێبی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال له‌ ئێران له‌ چاپ ده‌درێته‌وه‌

كتێبی ژیاننامه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ له‌ ئێران و به‌ زمانی فارسی و له‌ژێر ناوی «رئیس‌جمهور پیشمرگه‌» (سه‌رۆك كۆماری پێشمه‌رگه‌) پێشتر له‌چاپدرابوو، به‌هۆی پێشوازی زۆری خوێنه‌ری ئێرانییه‌وه‌ بۆ جاری دووه‌م له‌چاپدرایه‌وه‌و كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.
سامان سلێمانی وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه‌ رایگه‌یاند: كتێبی ژیاننامه‌ی مام جه‌لال ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مه‌عد فه‌یاز رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی شرق ‌الاوسط ئاماده‌كراوه‌، كاتێك كه‌ وه‌رمانگێڕایه‌ سه‌ر زمانی فارسی، سه‌ره‌تا له‌ 60 ژماره‌ی رۆژنامه‌ی شرق‌ی ئێرانی، به‌ زنجیره‌ بڵاوكرایه‌وه‌و دواتر به‌ زیادكردنی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ شێوه‌ی كتێب له‌چاپدرا، كه‌ هه‌مان كات له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ 6 مانگدا هه‌موو ژماره‌كانی فرۆشراو له‌ بازاڕ ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت، كه‌ به‌خوشحاڵییه‌وه‌ له‌ ئێستادا چاپی دووه‌می هاتووه‌ته‌وه‌ بازاڕه‌وه‌و له‌به‌رده‌ستی خوێنه‌راندایه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م كتێبه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ پرۆژه‌ی نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ی.ن.ك كه‌ له‌ ساڵی 2011 جێبه‌جێ ‌كراوه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ كتێبی «مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان» به‌ زمانی فارسی له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دات له‌ تاران بڵاوكرانه‌وه‌و دواتریش وه‌كو به‌شێك له‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ رۆژنامه‌كانی ئێراندا چه‌ندین بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌و پاشكۆی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی مام جه‌لال و مێژووی ی.ن.ك بڵاوكرانه‌وه‌.

print

 157 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*