سەرەکی » مانشێت » كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی بەردەوام دەبن

كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی بەردەوام دەبن

وتەبێژ: چاوەڕوانین لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، پرسی كەركوك و بەغدا چارەسەر بكرێن

پێشنیوەڕۆی دوێنێ مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و پێشهاتەكان كرا.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند: بە پەرۆشەوە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گفتوگۆی چڕوپڕ و بەرپرسیارانەی كرد لە سەر پێشهاتە سیاسییەكان و پابەندبوونی بە هەردوو رێكەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تەئكیدكردەوە.
وتەبێژی یەكێتی رونیشیكردەوە «چاوەڕوانین لەگەڵ هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، پرسی كەركوك و بەغدا چارەسەر بكرێن وەك ئەوەی لە رێكەوتنی نێوان بەڕێزان كاك كۆسرەت و كاك مەسعوددا هاتووە». ئاماژەی بەوەشدا «كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەردەوامییان دەبێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

״گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر ...