ئه‌مه دروشمی سه‌ره‌كی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران بوو له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 1979. له‌و كاته‌وه ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئێران له دۆستێك و پۆلیسێكی ئێشكگری ده‌یان ساڵه بووه ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. چه‌ندین رووداوی تراژیدی و كاریگه‌ر هاته كایه‌وه كه‌وا هێنده‌ی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی به ئاراسته‌ی شێواندن برد. كۆماری ئیسلامی هه‌ر زوو دووچاری شه‌ڕێكی داسه‌پاو بوو له لایه‌ن عیراقی ئه‌وكاته‌ی سه‌دام حسێن و رۆژئاوا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان له سه‌دام حسێن كرد تاكو كۆماری ئیسلامی ئێرانیان ناچار به‌وه‌ستانی شه‌ڕكرد له‌گه‌ل عیراق. دوای وه‌ستانی شه‌ڕ، عیراق نه‌وه‌ستا و خۆی دووچاری شه‌ڕێكی قورس‌تر و پڕ شكست كرد، كاتێ په‌لاماری كوێتی دا،عیراق به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه زۆر پووكایه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گه‌شه‌ی كرد و خۆی گرته‌وه و بنیادی دامه‌زراوه‌كانی خۆی نا. دوای كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی 11ی سێبته‌مبه‌ری 2001، كۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر به نرخێكی هه‌رزان و بێ ماندوو بوون یاخود وه‌ك پێدانی دیارییه‌كی به‌نرخ عیراق و ئه‌فغانستانی بۆ مایه‌وه، به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رسه‌ختی ئه‌وی رووخاند، یه‌كه‌میان بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی توندڕه‌و له‌گه‌ل دووژمنی دێرینیان سه‌دام حسێن. ئه‌م دوو وڵاته به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری شیعه مه‌زهه‌ب و لایه‌نی زمان و كه‌لتوور و جوگرافیا توانیی هه‌ژموونی خۆی به ئاسانی له‌سه‌ر ئه‌م دوو وڵاته ده‌ربخات. زۆرجار ده‌وترێ هه‌ركه‌سێك له عیراق پۆست وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر مۆری كۆماری ئیسلامیی ئێران به فهرمانهكهیهوه نه‌بێ، زۆر زه‌حمه‌ته شوێن كورسی بگرێ.
دوایین گه‌شه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی بوو له وڵاتانی سوریا و یه‌مه‌ن و زۆر شوێنی تر كاریگه‌ریی هه‌ژموونی خۆی سه‌پاند، بۆیه عه‌ره‌به سوننە مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت سعودییه‌كان، ده‌ڵێن ئێران ئێستا ده‌سه‌ڵاتی له چوار پایته‌ختی گرنگی عه‌ره‌ب هه‌یه (به‌غدا و سه‌نعا و دیمه‌شق و به‌یروت)، بۆیه په‌نایان بۆ ئه‌مریكا بردووه كه‌وا به‌هانایانه‌وه بێت و له ده‌ست دێوه‌زمه‌ی كۆماری ئیسلامی بیانپارێزێ،هه‌روه‌ها له‌ولاتر ئیسرائیلییه‌كان دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئێرانییه‌كانن به‌هۆی پڕ چه‌ككردنی حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی كه دوو گروپی توندڕه‌وی كاریگه‌رن‌و گورزی توندیان له ئیسرائیل داوه. له ئێستادا كێرڤی لێدوان‌و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی ئهمریكاو ئێران زیادیانكردووه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا شه‌ڕ ده‌بێت؟ به‌هه‌موو پێوه‌رێك بێت مه‌سه‌له‌كه چۆته قۆناغێكی زۆر دژوار، بۆیه بزانین مه‌رگ به‌ر كامیان ده‌بێ و چه‌ندانی تریش به‌ر شاڵاوی ئه‌و مه‌رگه ده‌كه‌ون.
197 جار بینراوە