سەرەکی » وتار » نڤیسکار » كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌

دەردە دڵ

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌

كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باوه‌ له‌ میدیای عیراقی ‌و عه‌ره‌بی كه‌ بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌یه‌كی دژواری شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له‌ عیراق به‌كاردێت. كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ چڕكراوه‌ی ململانێی توندی مه‌زهه‌بییه‌ كه‌ رۆشنبیران ‌و رۆژنامه‌نووسانی عیراق زۆر سه‌ركۆنه‌یان كرد ‌و سكاڵایان بوو له‌ ده‌ستی. له‌ تولانی عیراقی عه‌ره‌بی گروپه‌ گومڕاكانی شیعه‌ و ‌وسوننه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناوی عه‌لی ‌و عومه‌ر خه‌ڵكیان ده‌كوشت. بێ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كێ ده‌ڵێ ئه‌م عومه‌ره‌ سۆزی بۆ عه‌لی برازای پێغه‌مبه‌ر نییه‌، یان ئه‌و عه‌لییه‌ حورمه‌تی ئه‌بوبه‌كری هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ناگرێت! میدیای كوردیش زۆری گوت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌ قیزه‌ونه‌ ‌و به‌ لوتبه‌رزییه‌وه‌ تانه‌ی له‌م كێماسییه‌ عیراقییه‌ داوه‌. بێ ئاگا له‌وه‌ی ته‌یفێكی خۆشمان چه‌ند ساڵه‌ كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین جا هه‌ر جارێ به‌ بیانووییه‌كه‌وه‌ جیاجیاوه‌.
كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ چونكه‌ رۆحی ‌و مه‌عنه‌وییه‌، خوێنی لێ ناچورێ ‌و ده‌نگی لێوه‌ نایه‌، بۆیه‌ هه‌ڵڵای له‌سه‌ر دروست نابێ. به‌تایبه‌تی له‌ كوردستان كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ رووبه‌رووی پلانگێری بێده‌نگی ترسناك بۆته‌وه‌.
كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ ناوه‌ندی رۆژنامه‌نوسیی كوردی ئاڵوده‌ كردووه‌. رێگره‌ له‌ هاورێیه‌تی ‌و كاری هاوبه‌ش ‌و لێك تێگه‌یشتن ریزه‌كانی رۆژنامه‌نووسی كوردی تێكداوه‌ ‌و به‌و هه‌موو قه‌ره‌باڵه‌غییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ كاریگه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری ‌و میدیای له‌سه‌ر چڤات ‌و كایه‌ی سیاسه‌تی كوردستان كه‌م كردۆته‌وه‌.
كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ لێوه‌شاوه‌یی ‌و توانای رۆژنامه‌نووسان ناخوێنێته‌وه‌، له‌سه‌ر بنچینه‌ی (عومه‌ره‌كانی خۆمان) زۆر ناوی وێران زل ده‌كات ‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی (عه‌لییه‌كانی خۆمان) زۆر ناوه‌رۆكی ئاوه‌دان زینده‌به‌چاڵ ده‌كات. ناسنامه‌ی پۆلێنكردنی سیاسیی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان ‌و كه‌سه‌كاندا ساغ ده‌كاته‌وه‌ ‌و مافی ئیستیئناف به‌ كه‌س نادات. وه‌ك فه‌زای دینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ده‌رگای ماڵه‌كان ڕه‌نگ ده‌كات ‌و وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ داخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵات قردێله‌ له‌سه‌ر سینگی كه‌مینه‌ ‌و زۆرینه‌ هه‌ڵده‌واسێ.
كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ له‌ عیراق ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 14000 ساڵه‌ ‌و كه‌چی وا خه‌ریكه‌ ماوه‌یه‌ك پشوو به‌ موسڵمانان ‌و مێژووی خوێناوی ناوچه‌كه‌ ده‌دات. كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی رۆژنامه‌نووسیی له‌ كوردستان تا ته‌مه‌نی نه‌بۆته‌وه‌ (14) ساڵ گه‌ره‌كه‌ به‌ری پێ بگرین كه‌ ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ سه‌ره‌تای دره‌وشاوه‌نه‌وه‌یه‌كی تری میدیا ‌و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سودان هەمان وانە دەڵێتەوە

هەموو جارێك دیموكراسییەكە دەیسەلمێنێتەوە كە یەك پاكێجە و دابەش نابێت. ...