سەرەکی » هەمەڕەنگ » سمینارێك ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی مۆسیقا…

سمینارێك ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی مۆسیقا…

سمینارێك ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی مۆسیقا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤ

له‌ هۆڵی چالاكیی قوتابخانه‌كان له‌ هه‌ولێر، سیمینارێك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ریی مۆسیقا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی و ژیانی مرۆڤ بۆ هونه‌رمه‌ند فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سمیناره‌كه‌دا كه‌ رۆژی ١١-١١-٢٠١٧ به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكاران و مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ئاماده‌یبوون، هونه‌رمه‌ند به‌ دوورودرێژی باسی له‌ كاریگه‌رییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی مۆسیقای‌ كرد له‌ سه‌ر كه‌سایه‌تیی و ژیان و تێڕوانینی مرۆڤ ده‌رهه‌ق به‌وه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ریدا رووده‌دات، به‌تایبه‌ت كه‌ مۆسیقا وه‌ك ره‌گه‌زێكی یارمه‌تیده‌ر كار له‌ گه‌شه‌كردنی هۆش و ته‌ندروستی و بارێكی جێگیر و گونجاوی ده‌روونیی ده‌كات و مرۆڤ بۆ رووبوڕووبوونه‌وه‌ و ئاماده‌یی بۆ پێشهاته‌كان ساز و ئاماده‌ ده‌كا و ده‌یكات به‌ مرۆڤێكی ته‌ندروستی گه‌شبین، هه‌روه‌ها كاری ئه‌رێنیش له‌سه‌ر به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی ده‌كات به‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ریانه‌وه‌ هه‌یه‌.

print

 3 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*