ماركۆ رۆیسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌ڵمانیا دیاری كرا و ئیدی هۆتهری راهێنه‌ری یانه‌ی ئینتارخت فرانكفۆرتیش خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری برده‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ساڵانه له نێوان یاریزانان و راهێنه‌رانی خولی ئه‌ڵمانیا باشترینه‌كانی وه‌رز دیاری ده‌كات كه یاریزانان و راهێنه‌ران خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له دهنگدانهكهشدا رۆیسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌سه‌دا 31ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ی پێدراوه.
رۆیس كه وه‌رزی رابردوو 17 گۆلی تۆماركرد بۆ سێیه‌م جاره ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه پێشتریش ساڵی 2012 و 2014 خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا رۆیس پێش لوكا جۆڤیچی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت كه‌وت كه له‌سه‌دا 21ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و پله‌ی سێیه‌میش بۆ كای هافیرتزی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن بوو.
له‌سه‌ر ئاستی راهێنه‌رانیش ئیدی هۆتهری راهێنه‌ری ئینتراخت فرانكفۆرت خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری برده‌وه.
سه‌باره‌ت به خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاو و تازه دهركهوتوش جادۆن سانشۆی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا 51 ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا به باشترین دیاری كراوه.
31 جار بینراوە