سەرەکی » ئابووری » چۆن رێگری لە سووتاندنی بەرووبوومە وەرزییەكان بكرێت؟

چۆن رێگری لە سووتاندنی بەرووبوومە وەرزییەكان بكرێت؟

د.محەمەد ئەمین

دیاردەی سووتانی بەربوومە دانەێڵەییەكانی لەهەرێمی كوردستان و لەشارەكانی عفرین و قامشلۆ و حەسكەی رۆژئاڤا و ناوچەكانی سەر بە پارێزگاكانی موسڵ ‌و هەولێر و كەركوك تا دەگاتە سنووری شاری خانەقین ئە‌و گوومانانەی رەواندەوە كە ئەم هەموو سووتانە رێكەوت بێت، بەڵكو ئەمە جۆرێكە لە شەڕی تیرۆر دژی ژیان ‌و قووت و بژێوی خەڵك. بۆیە پێویستە لە هەموو روویەكەوە كار بكرێت و خۆئامادەبكرێ تا رێگری بكرێت لە دوژمنانی گەل و مرۆڤایەتی و بژێوی و قووتی كورد تیرۆر نەكرێت.
بۆ رێگریكردن لە مەترسی سووتانی بەروبوومە دانەوێڵەكان و كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەو كارەساتە، پێویستە سیستمی كشتوكاڵكردن بگۆڕدرێ، بۆ نموونە بە ماوەی (3 – 5) مەتر پانی بەپێی تۆپۆگرافی كێڵگەكان، لەنێوان هەرچەند هێكتارێك بە كێڵراوی بهێڵدرێتەوەو بكرێت بە رووبەری سەوز بە بەرووبوومی هاوینە هەر لەكۆتایی مانگی گوڵان / نیسانیشدا كە هێشتا كێڵگەكانی گەنم و جۆ سەوزن و وشك نەبوون و ترسی ئاگركەوتنەوە نییە، یان ماوەی ئەم (3 – 5) مەترە ئەگەر لەبەر كەمی یان نەبوونی ئاو نەتوانرێ بكرێنە رووبەری سەوزایی لە كۆتایی مانگی گوڵاندا، ئەوە بە چاندنی داری زەیتوون یان فستق یاخود سنوبەر پڕ بكرێتەوە.
هەڵبەتە هەندێك رێگای تریش هەیە كە پێوستە رەچاو بكرێن لە رووی هۆشیاری و تەكنیكییەوە، بەڵام ئەوەی كە كاریگەر بێت ئەوەیە كە یەكەم هەنگاوی بەرگریكردن بێت لە روودانی سووتان و كەمكردنەوەی زیاناكانی سووتان، پێویستی بە سیستمی كشتوكاڵكردنی تەندروستە وەكو ئەوەی لەسەرەوە باسمان كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*